یه‌كێك له نووسه‌ره پڕبه‌رهه‌م و گه‌نجینه زه‌نگینه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه‌ریم كاكه نووسه‌ر و ڕۆماننووسه كه به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه، فێری چێژی ده‌ربڕینی خه‌ڵكی “پیره قه‌راتێ”ی كردووین و له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی له زنجیره‌ی “كۆڵان كۆڵان گێڕانه‌وه” كه له دووبه‌رگدا چاپی كردوون، هێنده‌ی تر به تاسووقین بۆ ئه‌و شێوه ده‌ربڕینه به‌چێژه كه ڕه‌نگه كه‌م كه‌س توانیبێتی به‌و شێوه‌یه بیخاته ناو دێڕه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه.
ڕۆمانی “ماچی یه‌كه‌م”ی كه‌ریم كاكه، یه‌كێكه له‌و ڕۆمانانه‌ی هێنده‌ی وه‌سف و وێناكردن تێدایه، ده‌ڵێی تابلۆ ده‌كێشێ، زمانی شیعری به ته‌واوی به‌سه‌ریدا زاڵه كه ئه‌مه‌ش جۆرێكی باوی ڕۆماننووسینه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆم زۆر حه‌زم له زمانی شیعری نییه له ڕۆماندا، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و هه‌موو قووڵبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌م ناكاته‌وه.
له‌م ڕۆمانه‌دا، پیاسه‌یه‌ك به هه‌ولێر ده‌كه‌ی، ئه‌و هه‌ولێره‌ی كه‌ریم كاكه تێیدا گه‌نجتر بووه و باخی گڵكه‌ند خۆشترین شوێنی پاڵه‌وان و “قومری” بووه. هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه به زمانی مێ، كه ئه‌سته‌مه هه‌موو هۆنیارێك بتوانێ خۆی لێ بدات، له‌م ڕۆمانه‌دا به‌ناوی كیژی زیتی هه‌ولێر ده‌دوێ كه ده‌توانێ ده‌ست بخاته سه‌ر شانی قه‌قۆكێشه‌كه‌ی له دووره‌وه خۆشی ده‌وێ و هه‌ركه‌س دزه‌چاوێكی بخاته سه‌ر، نووچی چه‌قۆكه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێ. بگره داوای لێ ده‌كات بیكاته برای خۆی، چونكه ئه‌و برای چه‌قۆكێشی نییه، ئه‌مه‌ش دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئازایه‌تیی كوڕ، هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ بووه.
ماچی بن دارپرته‌قاڵه‌كه، هێنده قووڵه، هێنده بیره‌وه‌ری به‌دوای خۆیدا ڕاكێشاوه، ناچارت ده‌كات ئه‌م ڕۆمانه بخوێنیته‌وه.
كه‌ریم كاكه له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان ڕۆمانه، وه‌ك: خه‌وی پیساوه‌ی قه‌ندیل، دره‌ختی كه‌تناوه، ماچی یه‌كه‌م، كرێمستی و ئه‌ستێره‌ی قه‌ڵاتێ. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی بیره‌وه‌ری و دیوانه شیعری هه‌یه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 33ی بەدەست هێناوە.