ڕۆمانی “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند”ی شێرزاد حه‌سه‌ن، یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ڕۆمانه‌کانی نووسه‌ر و ده‌توانین بڵێین یه‌کێکه له به‌ربڵاوترین ڕۆمانه‌کانی مێژووی کورد و هه‌میشه لێی چاپ ده‌کرێته‌وه و خوێنه‌ر چێژی لێ ده‌کات.
من ده‌مه‌وێ بپرسم، ئایا شێرزاد حه‌سه‌ن، ڕۆمان له‌دوای ڕۆمان و چیرۆک له‌دوای چیرۆک ده‌نووسێ، یان کۆی گشتی بریتییه له زنجیره‌که‌ک و له‌سه‌ر یه‌ک پێیه‌ک هه‌موویان وه‌ستاون و له‌کۆتاییدا، کۆی گشتیی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ڕۆماننووسه به ئه‌زموونه‌ی کورد، له چوارچێوه‌ی چه‌ند په‌یامێکی دیاریکراودان و هه‌موویان چه‌نده لێک جیاوازن، هێنده‌ش پێوه‌ستن به یه‌که‌وه. بۆیه تۆ کاتێک ده‌بیته خوێنه‌رێکی ڕژدی ناوبراو، له هه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێیدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویشی له‌سه‌ر بێت، هه‌ر زوو ده‌یناسیته‌وه، وه‌ک چۆن کاتێک شیعری “مه‌حوی” ده‌خوێنیته‌وه، زوو خۆی ئاشکرا ده‌کات و ناسنامه‌ی خۆییت بۆ ده‌رده‌هێنێ.
ئه‌گه‌ر ڕۆمان یان نۆڤلێتی “حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوک”ت خوێندبێته‌وه، ناونیشانێکی بۆ داده‌نێی ئه‌ویش بریتییه له “ڕقی کوڕ له ده‌سه‌ڵاته‌کانی باوک”، ئه‌م ڕۆمانه‌ش، ته‌واوکه‌ری هه‌مان ڕق و هه‌مان شۆڕشه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. هه‌ڵبه‌ت به‌مه‌ش کۆتایی نایه‌ت و له چیرۆکه‌کانیشیدا، هه‌ر جاره به شێوه‌یه‌ک و له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه، ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌سه‌ر گه‌وره‌ی خێزاندا به‌رپا کردووه. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ناودار ده‌ڵێ: “ئه‌گه‌ر منداڵ گوێیان له ئامۆژگارییه‌کانی باوکیان بگرتایه، ئێسته‌یش هه‌ر له چاخی به‌ردیندا ده‌بووین”. ئه‌م بێگوێییکردن و به‌گژداچوونه‌وه و یاخیبوونه له باوک، له‌مێژه و له‌ناو نووسه‌رانی ئه‌ورووپیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌م که‌س له دونیادا، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن بێت.
“فه‌رهاد” پاڵه‌وانی ڕۆمانی “ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند” عیشقێکی خاوێنی هه‌ڵبژاردووه، ته‌نانه‌ت پشتی له سێکس کردووه له‌به‌ر مانه‌وه‌ی پاکیزه‌یی ئه‌وینه‌که‌ی و وێڕای چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی به‌ده‌ستی باوکییه، ئه‌و که‌سێکی هێور و ژیر و سڕه.
با بێینه‌وه سه‌ر باوکی، فه‌رهاد له ڕۆمانه‌که‌دا ده‌ڵێ: “باوکم بۆ مه‌رگی به‌رخه‌که‌ی گریا، به‌ڵام بۆ نه‌خۆشی و سه‌فه‌ری من نه‌گریا، باوکم ده‌یگوت حه‌یفه له‌من بووه. باوکم فه‌لاقه‌ی ده‌کردم، له‌هیچ که‌للـه‌یی ده‌بوو، به شه‌پازللـه ده‌مولووتمی له خۆڵی ڕێگه‌که ده‌چه‌قاند”.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 34ی بەدەست هێناوە.
ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند، شێرزاد حه‌سه‌ن

بڵاوی بکەرەوە لە