یه‌کێک له باشترین ڕۆماننووسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بریتییه له “فه‌تاح ئه‌میری” که به کوردییه‌کی پاراو و به زمانێکی کوردانه ڕۆمان ده‌نووسێ و ده‌کرێ بگوترێ، یه‌کێکه له بنیاتنه‌ره نوێیه‌کانی ڕۆمانی کوردی و به‌رهه‌مه‌کانی له‌لای ڕه‌خنه‌گران و ئه‌دیبان جێگه‌ی بایه‌خێکی تایبه‌تن. یه‌کێکی له‌و به‌رهه‌مانه بریتییه له ڕۆمانی “زینده‌خه‌و”.
بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 2003 ئه‌م ڕۆمانه له باشووری کوردستان له لایه‌ن ده‌زگه‌ی “ئاراس”ـه‌وه چاپ و بڵاو کرایه‌وه که له 264 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌ند جێی بووه‌ته‌وه.
ڕۆمانه‌که، له چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌دایه، ڕۆحێکی مردوو، له جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا جارێکی تر زیندوو ده‌بێته‌وه که ئه‌مه خاڵێکی زه‌قی چیرۆکه‌که‌یه و له شێوه‌ی زینده‌خه‌و (حلم الیقظة) جێی بووه‌ته‌وه. کاتێک ڕۆمانه‌که ده‌خوێنیته‌وه، به ته‌واوی هه‌ست به ڕاستیی ڕووداوه‌که ده‌که‌یت و هه‌ست ناکه‌ی شتێکی خه‌یاڵی و سوریالی ده‌خوێنیته‌وه.
ڕۆمانه‌که به شێوه‌زاری موکریانی نووسراوه و هه‌ندێک له ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌گه‌رچی که‌مێک بۆ ئێمه‌ی باشووری گرانه، به‌ڵام چێژێکی زۆری تێدایه و هه‌ست به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه ده‌که‌یت که له زمانی نووسه‌ردا هه‌یه.
فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی ناودار، ساڵی 1946 له شاری بۆکان لەدایک بووه. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوه. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بە موکریانیدا بووه‌تە ھۆی ئەوەی ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. جیا له ڕۆمانی زینده‌خه، هه‌ریه‌ک له “هاواره به‌ره” و “میرزا” دوو ڕۆمانی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتووی ئه‌میرین.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 35ی بەدەست هێناوە.