حه‌کیم کاکه‌وه‌یس (1948-2018) یه‌کێکه له نووسه‌ر و وه‌رگێڕه به‌ئه‌زموونه‌کانی کورد که ته‌مه‌نێکی درێژ له خزمه‌تی نووسیندا خه‌رج کردووه و جێپه‌نجه‌ی له کتێبخانه‌ی کوردی‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و کوردییه پاراوه‌ی که ده‌ینووسی که بۆ نه‌وه‌یه‌کی دوای خۆی به تایبه‌تی له شاری که‌رکووک، بووبووه ڕێچکه.
ڕۆمانی “سه‌گه‌که‌شیان چواره‌میان بوو” پێش ئه‌وه‌ی بگات به خوێنه‌ر، نووسه‌ره‌که‌ی کۆچی دوایی کرد و ئه‌و ئاواته‌ی نه‌هاته دی تا کاردانه‌وه‌کانی ببینێ، بۆیه له چله‌ی یاده‌که‌یدا له بۆنه‌یه‌کی ڕێزلێنان له ئه‌زموونی مامۆستا حه‌کیم کاکه‌وه‌یس، دابه‌ش کرا. ئه‌مه‌ش هۆکارێکی دیکه‌یه که ڕۆمانه‌که زیاتر که‌وتووه‌ته ده‌ستی کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر و که‌متر خوێنه‌ری ئاسایی پێی ئاشنان و به‌داخه‌وه له پێشانگه‌کانی کتێبیش خوێنه‌ری ئه‌وداڵ ناتوانێ په‌یدای بکات. به‌و هیوایه‌م خانه‌واده‌که‌ی چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م گرفته بدۆزنه‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه، له‌لای ئه‌و ڕه‌خنه‌گر و ئه‌دیبانه‌ی که خوێندوویانه‌ته‌وه، پێگه‌یه‌کی به‌رز و تایبه‌تی هه‌یه و په‌سنی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌کێکیان به‌پێزیی زمانه‌که‌یه‌تی، یه‌کێکی دیکه‌شیان به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنیکانه‌یه که تێیدایه و نزیکه له ڕۆمانه ڕووسییه کلاسیکییه‌کان و به زمانێکی ڕیالیزمی نووسراوه.
حه‌کیم کاکه‌وه‌یس، خاوه‌نی 28 به‌رهه‌مه، وه‌ک “ته‌ونی جارجاڵۆکه، مه‌مله‌که‌تی سه‌گه‌کان، سه‌گه‌که‌شیان چواره‌میان بوو، نه‌ته‌وایه‌تیی کورد و ئیسلامه‌تییه‌که‌ی. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی بۆ چه‌ندان کتێبی جیهانی کردووه وه‌ک، ڕۆمانی 1984ی جۆڕج ئۆڕۆێل، کیمیاگه‌ره‌که‌ی پاوڵۆ کۆیلۆ، گورگی ڕووته‌ڵانی هیرمان هێسه، تاوان و سزای فیۆدۆر دۆستۆیڤیسکی، شاخه‌کانیش ده‌نگیان دایه‌وه‌ی خالید حوسێنی، کۆلاره‌فڕێنی خالید حوسێنی و چه‌ندان به‌رهه‌می تر.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 36ی بەدەست هێناوە.