خوسره‌و جاف، ته‌لارساز و ڕۆشنبیری ناودار که نووسینی ڕۆمان هاوشێوه‌ی په‌یکه‌رتاشی، جۆرێکن له‌و هونه‌ر و ئه‌ده‌بانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا هاتوون و به تایبه‌ت له بواری ڕۆماندا، هه‌میشه حه‌زی کردووه ڕێبازێکی تایبه‌تیی خۆی هه‌بێت، ئه‌ویش بریتییه له ڕۆمانی مێژوویی که ئه‌مه‌ش جۆرێکه له جۆره‌کانی ڕۆمان له دونیادا و ڕه‌نگه هه‌زارانی له‌سه‌ر نووسرا بێت. ئامانجی جاف ئه‌وه‌یه، جارێکی دیکه له‌و خاڵه‌ی مێژوو که کاری له‌سه‌ر ده‌کات، بینووسێته‌وه و ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه‌ی سه‌باره‌ت به مێژووی کورد کراون، ڕاستی بکاته‌وه. بۆ ئه‌م کاره‌یش تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه، پێویسته جیا له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی، مێژووناسانیش په‌یڤیان هه‌بێت.
“ده‌غدو” کچی “دیاکۆ”یه که یه‌که‌مین شای ماده‌کانه، دوای شه‌ڕێکی خوێناوی له‌نێوان ماد و ئاشوورییه‌کان، باوک و به‌شێکی که‌سوکاری له‌ناو ده‌برێن و خۆیشی ده‌گیرێ و به پیلانی شاژنی ئاشوورییه‌کان له بازاڕی کۆیله‌کان ده‌فرۆشرێ. ڕۆمانه‌که ئه‌مه ده‌گێڕێته‌وه و ئینجا ده‌چێته ناو ئه‌فسانه‌وه، دوای 2500 ساڵ له مردنی، وه‌ک په‌رییه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته هاوڕێکی کوڕێک به‌ناوی “سه‌نگه‌ر”. ده‌غدو چونکه کچێکی خاوه‌ن ئه‌زموونه، هاوکاریی سه‌نگه‌ر ده‌کات تا ده‌بێته که‌سێکی خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵات.
نووسەر لەم رۆمانەدا یاریەکی گەورە بە زەمەن دەکات. ئەو سەرەتای ڕۆمانەکەی بۆ ساڵانی هەشتای سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، باس لە کارەساتە گەورەکانی جەنگی عێراق و ئێران دەکات و مێژووه‌که هه‌مووی تا ساڵی 2003 و دوای ڕووخانی سه‌ددام حسێن به خێرایی ده‌گێڕێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌ڕێگه‌ی “ده‌غدو”ـه‌وه، خوێنه‌ر بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و باس له ڕۆژانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری و ماده‌کان ده‌کات و زۆر به جوانی سه‌رده‌می سه‌نگه‌ر و سه‌رده‌می ده‌غدو تێکه‌ڵ ده‌کات.
ڕۆمانه‌که وێڕای بابه‌ته مێژوویییه‌که‌ی و زمان ڕیالیزمی و سوریالیزمه‌که‌ی، پڕییه‌تی له ده‌قی دانسقه‌ی فه‌لسه‌فی، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، ئه‌و کوردییه‌ی خوسره‌و جاف ڕۆمانی پێ ده‌نووسێ، ئێجگار جیاوازه و ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌دان وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌کی زۆر فه‌رامۆشکراو. ئه‌مه‌یش هه‌ر یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕۆماننووسه که زیندووکردنه‌وه‌ی زمانه.
ئه‌م ڕۆمانه له‌لایه‌ن ڕه‌خه‌گرانه‌وه جێگه‌ی بایه‌خێکی زۆره و هه‌میشه له مه‌قامێکی به‌نرخدا دانراوه. ڕه‌نگه کێشه‌یه‌ک که له نووسینی خوسره‌و جاف‌دا هه‌بێت ئه‌گه‌رچی ئه‌وه خۆی ده‌بووش شانازی بێت، ئه‌و زمانه تێره ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه‌تی که وای کردووه هه‌موو که‌س به ئاسانی نه‌توانێ خێرا بیخوێنێته‌وه. خوێنه‌ریش وا ڕاهاتووه، ڕۆمان به خێرایی بخوێنێته‌وه، ئه‌م ڕاهاتنه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆمانه‌دا ناگونجێ.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 37ی بەدەست هێناوە.