پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌وه بزانین، “مه‌سه‌له‌ی ویژدان” كۆنترین ڕۆمانه له مێژووی كورددا تۆمار كرابێت.
ئه‌حمه‌د موختار جاف (1898-1935ز) شاعیری گه‌وره‌ی ناوداری كورد، هه‌موومان پێی ئاشناین و كاتێك ناوی دێ، وه‌ك هه‌ڵبه‌سوان دێته به‌ر هزرمان، وێڕای ئه‌وه‌یش له ته‌مه‌نیدا دوو جار ده‌ستی بۆ ڕۆمان بردووه، “مه‌سه‌له‌ی ویژدان” كه له ساڵانی 1927-1928 نووسیویه‌تی و ئه‌وی دیكه به‌داخه‌وه فه‌وتاوه، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی ویژدان، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ساڵی 1970 بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به كۆنترین ڕۆمانی كورد هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م به‌رهه‌مه چیرۆكه یان ڕۆمان، گفتوگۆی زۆر كراوه و تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ڕای جیاوازی له‌سه‌ره، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ریكه زۆرینه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ڕۆمانه. سابیر ڕەشید، لێكۆڵه‌ری به ئه‌زموون ده‌ڵێ: ئەم دەقە بە ڕۆمان داده‌نرێت، ئەگەرچی هەندێك لە پسپۆڕانی چیرۆكی كوردی، بە چیرۆكی درێژ و نۆڤلێت و ڕۆمانیشی دادەنێن، وەلێ من بە ڕۆمانی دەزانم، چونكە هەموو مەرجەكانی ڕۆمانی تێدایە.
گرنگیی “مه‌سه‌له‌ی ویژدان” هه‌مان گرنگیی “له‌خه‌وما”ی جه‌میل سائیبی هه‌یه كه كۆنترین چیرۆك یان ڕۆمانی كورده (به‌پێی بۆچوونه جیاوازه‌كان) ئه‌حمه‌د موختار جاف، به زمانێكی ڕیالیزمیی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه نووسیویه‌تی، ئه‌م شێوازه نووسینه‌ش، باوترین بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌گه‌رچی زیاتر له شیعردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و هه‌مووی بۆ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه و كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن ته‌رخان كراوه و قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی كراوه به‌ڵام به‌و زمانه نیمچه شاراوه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هێنده‌ی بایه‌خی به ماستاوچی داوه، ئه‌وه‌نده گوێی بۆ مرۆڤی خوێنده‌وار و ئاقڵ نه‌گرتووه، لێره‌شدا ده‌بینی دیمه‌نێكه هێشتا بۆ كورد دووباره‌یه.
گرنگیی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌وه‌دایه، ئه‌حمه‌د موختار جاف چۆن توانیویه‌تی ئاوا له شارێكی دووره‌ده‌ست و له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانگره‌وه‌دا، ئاوا شاره‌زای كه‌ره‌سته‌كانی ڕۆمان ببێت و خۆی بینووسێته‌وه، له‌كاتێكیشدا ناودارێكی ناو خانه‌واده‌یه‌كی زه‌نگین و ناسراو بووه، وێڕای ئه‌وه‌ش له‌وپه‌ڕی خه‌مخۆریی میلله‌ته‌كه‌ی بووه و تا پێی كراوه خۆی ڕۆشنبیر كردووه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 39ی بەدەست هێناوە.
مه‌سه‌له‌ی ویژدان، ئه‌حمه‌د موختار جاف

بڵاوی بکەرەوە لە