ئه‌م ڕۆمانه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ، ساڵی 2003 بۆ یه‌که‌م جار چاپ کراوه و یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ناوازه‌کانی ناوبراو که به‌لای ڕه‌خنه‌گرانه‌وه جێیگه‌ی بایه‌خه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی دکتۆر فه‌رهاد بناسێ، ده‌زانێ ئه‌و که‌سێک ته‌نیا له بوارێک‌دا چڕ بووبێته‌وه و له‌کۆی ئه‌و چه‌ندان بواره‌ی ئیشیان تێدا ده‌کات، ڕۆمانیش جێی بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش شتێکی گرنگه، وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نیا له ڕۆماندا خه‌رج نه‌کردووه، که‌چی ڕۆمانه‌کانی جێی سه‌رنجن.
به‌گشتی ڕۆمانه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ، له شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاداشت نزیکن و کاتێک ده‌یخوێنیته‌وه، دڵنیای ئه‌وه‌ی تێیدا باس کراوه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژگارێکی خۆی و نووسینه‌وه‌ی ده‌وروبه‌رێتی، بۆیه زۆر جار هێنده ڕاستین، بیرت ده‌چێته‌وه تۆ خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی.
ڕۆمانی “پیاوێکی شه‌بقه‌ڕه‌شی پاڵتۆڕه‌شی پێڵاوشین” کۆمه‌ڵێ تابلۆ و دیمه‌نی ئه‌و کوردانه ده‌گێڕێته‌وه که له ئه‌ورووپا ژیاون و مه‌ینه‌تی و خۆشییه‌کانیان وه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی ڕوون ده‌گێڕێته‌وه و له ڕێی ئه‌وه‌یشه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی جیۆگرافیی هه‌ر که‌سێکیشیان نیشان ده‌دات که خه‌ڵکی چ ناوچه‌یه‌کی کوردستانه.
خاڵێک له‌م ڕۆمانه و به‌گشتی ڕۆمانه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ به‌دی ده‌کرێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، نه ئه‌ورووپا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هه‌شته و نه وڵاتی خۆیشیان به‌هۆی نه‌هامه‌تییه‌کانه‌وه جێی ژیانه، به‌تایبه‌تی بۆ کورد که له‌ژێر سایه‌ی سته‌می ڕژێمه داگیرکاره‌کاندایه و ناچاره ڕوو له‌و به‌هه‌شته‌ی ئه‌وێ بکات، ئه‌گه‌رچی بۆ ئه‌م ڕه‌نگه زۆربه‌ی مه‌ینه‌تی بێت.
جیا له‌م ڕۆمانه، هه‌ردوو ڕۆمانی په‌تاته‌خۆره‌کان و هۆتێل ئه‌ورووپای فه‌رهاد پیرباڵ، جێی سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانن و خوێنه‌رێکی زۆریان هه‌یه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 40ی بەدەست هێناوە.
پیاوێکی شه‌بقه‌ڕه‌شی پاڵتۆڕه‌شی پێڵاوشین، فه‌رهاد پیرباڵ

بڵاوی بکەرەوە لە