رۆمانی “پاڵتۆشۆڕ” بەرهەمی ڕۆماننووسی کورد شەهرام قەوامییە، یه‌کێکه له‌و ڕۆمانانه‌ی له‌ناو گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی بایه‌خه و ناوێکی زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه له باشووری کوردستان به‌و ڕاده‌یه نه‌ناسراوه.
ئەم رۆمانە دیمەنی رەهەندە لێک جیاوازەکانی ژیانی مۆدێرنه‌ی لە چوارچێوەی سیستەمە نوێیەکانی دەسەڵات پیشانی خوێنەر داوە و گرێکوێرەی ستەمکاریی رۆژهەڵاتی بە پشتبەستن بە گیڕانەوەیەکی نیمچه ئه‌فسانه‌یی، بە سیستەم و بەها کولتورییە تایبەتەکان گرێ داوە و تێیدا پاوانخوازی و شێوەکانی، لە بەستێنێکی مێژوویییدا بۆ خوێنەر بەرجستە کردووە.
به‌گشتی، قەوامی لە بەرهەمەکانییدا هەوڵی داوە کەتنە شاراوەکانی ژیان هەڵبداتەوە. له‌م ڕۆمانه‌شدا، دۆخێکی تایبەتی شوێنێکی نادیاری هەڵسەنگاندووە کە بە هۆیەوە کۆمەڵێک راستیی ئاشکرا کردووە کە تراژیدی و کارەساتبان و بە تەنگژەی کۆمەڵایەتی وسیاسیی مرۆڤ لە سەردەمی مۆدێڕن هەژمار دەکرێن.
چیرۆکەکە بە دۆخی نالەباری سەرۆکی وڵاتێک دەست پێ دەکات کە لە زەمەنێکی تاریک و ئاڵۆزدا و گوماناویدا بەهۆش دێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە رووداوە تاڵەکانی بیر چووەتەوە هەوڵ دەدات دووبارە بەسەر هۆشی خۆیدا زاڵ بێت لە کاتێکدا بە تاکە شۆرتێکی رەنگ سوور بە رووتی لەسەر سیسەمەکەی راکشاوە.
شارام قەوامی، لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئەڵمانیا دەژی، کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ناوازه‌ی هه‌یه که زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراون وه‌ک سوهەیلا، بیربا و پاڵتاوشۆڕ.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 41ی بەدەست هێناوە.