“ئەو ڕۆژە دوای ڕۆشتنی فریشتەی مردن، کە بە هۆی زۆریی کارەکانیەوە داوای لێبوردنی لە هەنار کرد و دیار نەما، هەنار بۆ ماوەیەک لە شوێنی خۆی مایەوە و چاوی لەسەر کتێبی دەستنووسی یەکەم و پەرتووکی خەون بوو، بەڵام بیری لە شتێکی سەیر دەکردەوە، کەخۆشی نەیدەزانی لە داهاتوودا دەبێتە ئەرشیفێکی گەورەی چیرۆکی کوژراوانی شاری سلێمانی و دەیەوێت لەو ڕێگایەوە مردووەکان لە لەبیرچوونەوە ڕزگار بکات، ئەویش لە ڕێگای نوسینەوەی چیرۆکەکانیانەوە.”
ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی “هه‌نار و فریشته‌كانی مردن” ته‌نیا ئه‌ركمان وه‌ك خوێنه‌ر، چێژوه‌رگرتن نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده به ته‌كنیكێكی باڵا نووسراوه، ناچارمان ده‌كات خۆیشمان به‌شدار بین. ئه‌م جۆره ڕۆماننووسینه كه لای هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گر پێی ده‌گوترێ ڕۆمان له‌ناو ڕۆمان، هونه‌رێكی باڵایه و لووتكه‌ی شاره‌زایی ده‌وێ. عه‌تا محه‌مه‌د له‌و ڕۆماننووسه كوردانه‌یه كه ده‌توانێ به هه‌رچی ته‌كنیكی ڕۆمانه بنووسێ.
“هه‌نار و فریشته‌ی مردن، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی مه‌حوییه‌وه” پێوه‌ندنیی نێوان واقیع و خه‌یاڵ فراوانتر ده‌كات و خۆی خۆی ده‌نووسێته‌وه. دوو وه‌رگێڕ ده‌یانه‌وێ ڕۆمانێك وه‌ربگێڕن و خۆیان ده‌بنه نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه. خۆی ئه‌م جۆره ڕۆمانه، له‌وانه‌یه كه ده‌بێ خوێنه‌ر خۆی بچێته ناویه‌وه و كه‌متری كۆدی بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و به‌شێكی جوانییه‌كه‌ی له‌و هه‌موو ئاڵۆزی و كۆدانه‌دایه كه له‌خۆی گرتووه.
من پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ڕۆمانیان زۆر خوێندووه‌ته‌وه، بیخوێننه‌وه و چێژی زۆری لێ ده‌كه‌ن و ده‌توانم بڵێم، به‌رهه‌مێكی نوخبه‌وییه و خوێنه‌ری سه‌ره‌تایی و تازه، ناتوانن بگه‌ن به‌و چێژانه‌ی له ڕۆمانه‌كه‌دایه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 42ی بەدەست هێناوە.