پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که بکه‌م به‌گشتی، حه‌ز ده‌که‌م ڕوانگه‌یه‌کی خۆم باس بکه‌م و نه‌یشارمه‌وه. به‌ڕای من، به‌ڕاستی ئێمه‌ی کورد وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ئه‌ده‌بی و نیشتمانی، پێویستیمان به‌م جۆره ڕۆمانانه‌یه، زیاتر له خه‌یاڵی سوریالی. ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ڕێی ڕۆمان و شیعر و فیلمه‌وه، ڕابردوومان نه‌نووسینه‌وه، که‌س بۆمان نانووسێته‌وه. سوپاس بۆ ماردین ئیبراهیم.
سه‌یری ئه‌م ڕێککه‌وته، له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ پێنجی ئابی 2014، به‌ده‌ستی دڵڕه‌ش و ئاڵاڕه‌ش و په‌یامڕه‌شه‌کانی داعش، 40 منداڵی ئێزدی کوژراون. دیاره ژماره چلیش، وه‌ک سێوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه، به‌شێکه له به‌ختی کورد به‌ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه. پێش ئه‌و چل منداڵه، له شاری سلێمانی، ساڵی 1987 چل منداڵی نیشتمان به تاوانێک که بریتییه له کوردبوون، پێکه‌وه به‌ده‌ستی به‌عس له‌سێداره دران. ڕۆمانی “مه‌رگی مه‌یموون” باسی ئه‌و چل منداڵه ده‌کات. ئایا ناحه‌قمه، ستایشی ڕۆمانێکی ئاوا گرنگ بکه‌م؟ چل منداڵ، ئێسته هه‌ر به منداڵیی خۆیان، ئه‌وه‌تان له گردی سه‌یوان نێژراون و داوای کۆلاره ده‌که‌ن.
نووسه‌ر له ڕۆمانه‌که‌دا ده‌ڵێ: “چل منداڵ بوون، لەو ئێوارە کەڕ و بێدەنگەى شارەدا تیرباران کران، بە تۆمەتى خیانەتکردن لە نیشتیمان، بەڵام ئەوان هەندێکیان هێشتا بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستان خۆیان تەڕ دەکرد.. هەندێکیان هێشتا ئەگەر کۆلارەکانیان لە ستوونى کارەبا یان درەختى بەرز بگیریایە، دەگریان، هەندێکیان گەورەترین دڵخۆشییان ئەوە بوو لە کاتى پایسکل لێخوڕیندا دەستەکانیان بەربدەن.”
ڕۆمانی “مه‌رگی مه‌یموون” به زمانێکی مۆدێرن، ڕووداوێکی ڕاستی به پڕکردن له ته‌کنیک ده‌گێڕێته‌وه و له‌ڕێی “ئه‌رده‌ڵان”ـه‌وه که ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌و چڵ منداڵه بکاته‌وه، زنجیره‌ی ڕووداوه‌کان باس ده‌کات، ئه‌گه‌رچی ده‌چێته زیندانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ڕاستی. ئه‌رده‌لان له زیندان له به‌هاکانی پێشتر هه‌میشه پرسیار بوون له مێشکیدا، تێ دەگات.
من هه‌میشه له‌سه‌ر ڕۆمانی ئاوادا که ده‌یه‌وێ خاڵێکی مێژووه‌که‌مان له بازنه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ریدا بۆ بنووسێته‌وه، حه‌ز ده‌که‌ن زۆر بنووسم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڤه‌کانی من کاریگه‌ری به‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه هه‌بێ و بیخوێنێته‌وه. ئێمه گه‌لێکین، هێشتا له قۆناغی خۆکۆکردنه‌وه‌ین، ده‌بێ ئێسک و پروسکه‌کان له‌دوای خۆمانه‌وه به‌جێ نه‌هێڵین، ئه‌وه بێئه‌مه‌کییه به‌رانبه‌رین.
ڕۆمانی “مه‌رگی مه‌یموون”ـی ماردین ئیبراهیم و شیعری “سوتماک”ـی شێرکۆ بێکه‌س، چل قوربانی وڵاته‌که‌میان نووسیوه‌ته‌وه. قوربانیی زۆری دیکه‌مان هه‌یه، ده‌یان چیرۆکی نوستوویان به‌جێ هێشتووه و ده‌بێ بنووسرێنه‌وه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 43ی بەدەست هێناوە.