ڕۆمانی “ده‌ریاس و لاشه‌کان” وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆمانێکی نوێیه و هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتووه به دیده‌ی خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گران، که‌چی توانیویه‌تی له‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا جێی ببێته‌وه و ئه‌وه‌یش که جێی پرسیاره، له‌لایه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌م ڕیزبه‌ندییه به‌شدارییان کردووه، زیاتر له ڕۆمانی “که‌شتیی فریشته‌کان” په‌سه‌ندیان کردووه که ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌رهه‌م هاتووه. ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌شی بۆ زۆردرێژیی ئه‌وی تر بێت و ئه‌مه‌یش به گشتی لای زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران په‌سه‌ند نه‌کراوه. خۆ له‌وانه‌شه له ڕووی ئه‌ده‌بی و ته‌کنیکی نووسینه‌وه، ئه‌میان پێ دانسقه‌تر بێت. له کۆتاییدا ده‌بێ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ، هه‌موو به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی به‌ختیار عه‌لی، هه‌میشه جێی تێڕامان بوون و به چه‌ندان ڕاڤه‌ی جیاواز و له ڕووی جۆراوجۆره‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێ.
به‌گشتی به‌رهه‌مه‌کانی ڕۆماننووسی ناوبراو، ده‌یه‌وێ له زمانێکی نێوان ڕیالیزم و سوریالیزمدا، مێژووی ڕابردووی تازه‌ی کوردستان بنووسێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت زمانه خه‌یاڵییه‌که زاڵه به‌سه‌ریدا، هه‌ر بۆیه زۆر جار پاڵه‌وانه‌کان له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه ڕاستییه‌کان جیاوازییان هه‌یه، ئه‌و جیاوازییه‌ش ئه‌وه‌یه که ڕۆماننووس ده‌یویست وا بێت، بۆیه هه‌میشه یوتۆپیا و دیستۆپیا به تێکه‌ڵاوی له ڕۆمانه‌کانیدا زه‌ق بوونه‌ته‌وه.
ڕۆمانی “ده‌ریاس و لاشه‌کان” که پڕواپڕ له‌گه‌ڵ واقیعدا بیخه‌ینه ته‌رازووه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین پڕییه‌تی له قسه‌کردن له‌سه‌ر مێژوو به‌و شێوه‌یه‌ی به‌ختیار عه‌لی خۆی گه‌رێکتی، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای کردووه، هێرشێکی زۆری خراوه‌ته سه‌ر و پێیان وایه، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی ئه‌و به سه‌رکرده‌ی زانیوه، کردوونییه‌ته فریشته و ئه‌وانه‌یش که به تاوانباریان ده‌زانێ، کردوونی به مرۆڤی له دۆزه‌خه‌وه‌هاتوو، به‌ڵام ئه‌وه پێوانه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه، به‌و شێوه‌یه بڕواندرێته به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی، به‌تایبه‌تی ڕۆماننووسه‌که خۆی به ڕیالیزم نانووسێ. له کوردستان هه‌موو شتێک خراوه‌ته به‌رگی سیاسه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیش لێی ده‌رباز نه‌بووه.
به‌ختیار عه‌لی له ڕۆمانی له ده‌ریاس و لاشه‌کاندا، هه‌وڵی داوه به ته‌کنیکێکی نوێتر له جاران بنووسێ و به ته‌واوی یاری به کات و شوێن ده‌کات و بوێرانه‌تر ده‌ستکاری زه‌مه‌نه‌کان ده‌کات. هه‌ڵبه‌ت وه‌ک باسمان کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نانه به واقیعه‌وه ببه‌ستینه‌وه، قسه‌کان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که شێوه‌یه‌کی تر ده‌بێ.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 44ی بەدەست هێناوە.