پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ به‌بیری ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی بهێنینه‌وه، “حسێن عارف” مامۆستای چیرۆک و ڕۆمانه، نه‌وه‌ک ته‌نیا خوێنه‌ران، ڕۆماننووس و چیرۆکنووسه‌کانیش قه‌رزاری ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ن که ئه‌و گرتوویه‌تییه به‌ر و پێش زۆر که‌س ده‌ستی به نووسینی ڕۆمان کردووه. به‌داخیشه‌وه ده‌بوو سه‌رچه‌م به‌رهه‌مه‌کانی له‌لان ده‌زگه‌یه‌که‌وه، جارێکی دیکه چاپ بکرایانه‌وه. تا ئێسته‌یش لای زۆرێک له ڕه‌خنه‌گران، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و باشترینن.
ڕۆمانی “گه‌له‌گور” یه‌کێکه له شاکاره‌کانی حسێن عارف، له‌و به‌رهه‌مانه‌یه که مرۆڤ حه‌ز ده‌کات هه‌میشه بیخوێنێته‌وه و هه‌رگیز لێی بێزار نابێت. هه‌ندێک کتێب هه‌یه، مرۆڤ حه‌ز ده‌کات چه‌ند ساڵ جارێک بۆی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م ڕۆمانه‌ش له‌و به‌رهه‌مانه‌یه.
گه‌له‌گورک، ڕۆمانێکی ریالیسته و تۆی خوێنه‌ر ده‌توانی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردووی پێ ببینی و وه‌ک بڵێی گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه، به‌و شێوه‌یه هه‌ست به ڕاستگۆیی دیمه‌نه‌کان ده‌که‌یت. ڕۆمانه‌که ساڵی 1982 نووسراوه و ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی به‌کاری هێناون، له‌وپه‌ڕی باڵادایه.
بارام و ئایشه، دوو پاڵه‌وانه لادێییه‌که‌ی ئه‌م ڕۆمانه، چیرۆکێکی خۆشه‌ویستیی قووڵ له نێوانیاندا هه‌یه و ده‌کرێ بگوترێ، ئه‌وه‌ی له ڕۆمانه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌ندییه‌یان باسی ده‌کات، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بوێرییه‌کی زۆری پێوه دیار بووه، پێویسته ئێمه‌ش ڕه‌چاوی سه‌رده‌مه‌که بکه‌ین، ئه‌گینا ئێسته ڕۆمانی کوردیی زۆرمان هه‌یه که پڕییه‌تی له ئیرۆتیک و هیچیان تێدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
بڕوانه ئه‌م ده‌قه کورده‌وارییه‌ی ڕۆمانه‌که: “به‌دوایدا جێگه‌ی خۆیانیشی ڕاخست و چوو له‌سه‌ری پاڵ که‌وت. له‌گه‌ڵ پاڵکه‌وتنیدا باوه‌شی بۆ بارام گرته‌وه. ئه‌ویش چوو به‌پیرییه‌وه و باوه‌شی پێدا کرد. ده‌می خسته ناو ده‌مییه‌وه”..
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 45ی بەدەست هێناوە.