که‌شتیی فریشته‌کان، یه‌کێکه له ڕۆمانه قه‌باره گه‌وره‌کانی “به‌ختیار عه‌لی” نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناوداری کورد و چه‌ند جارێک چاپ کراوه‌ته‌وه و خوێنه‌رێکی زۆر پێی ئاشنان، ئه‌مه‌ش ده‌کرێ بگوترێ پێناسه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ناوبراوه که ڕه‌نگه که‌م ڕۆماننووسی کورد هێنده به‌رهه‌مه‌کانیان بخوێندرێته‌وه و بگاته دیدی خه‌ڵک و دواتر به هه‌زاران ستایش و ده‌یان ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێ.
ڕۆمانه‌که، بریتییه له گه‌شتێکی درێژ که 35 ساڵی خایاندووه و له‌ڕێی پاڵه‌وانه خه‌یاڵییه‌کانه‌وه، نووسه‌ر له ڕوانگه و دونیابینیی خۆیه‌وه، به‌شێکی مێژووی هاوچه‌رخی کورد ده‌نووسێته‌وه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ دیمه‌نی تێکه‌ل له ڕیالیزم و سوریالیزم. ڕۆمانه‌که له نێوان سایکۆلۆجی و فه‌لسه‌فیدا خۆی ده‌بینێته‌وه و ڕۆماننووس ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له کۆمه‌ڵێ وتاری فیکریدا بیڵێ، له‌م ڕۆمانه‌دا جێی کردوونه‌ته‌وه. شۆڕش چییه؟ چۆن هات و چۆن ڕۆیشت؟ پێوه‌ندی شۆڕش به ئه‌خلاقه‌وه چییه؟ ئه‌خلاق لای کۆمه‌ڵگه چییه و چۆن له‌گه‌ڵ شۆڕ ئاوێته بوون؟ ئه‌مانه به‌شێکن له ئامانجه‌کانی ڕۆمانی که‌شتیی فریشته‌کان.
ئه‌م ڕۆمانه، له‌لایه‌ن خوێنەرە بەردەوامەکانی به‌ختیار عه‌لی، پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و مه‌زنی هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا له‌ناو ڕه‌خنه‌گران و چیرۆکنووساندا، به چاوێکی ڕه‌خنه‌یییه‌وه لێی ده‌ڕوانن و پێیان وایه، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆمانێکی قووڵه و توانیویه‌تی مێژوویه‌ک له چوارچێوه‌ی بۆچوونه‌کانیدا چڕ بکاته‌وه، به‌ڵام به درێژبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر که ڕه‌نگه کورت‌بڕی بپاراستایه، زیاتر به‌های خۆی بگه‌یاندایه.
پێویسته ئه‌وه بگوترێ، ئه‌م ڕۆمانه بریتییه له ڕوویه‌کی دیکه‌ی وێنه‌کانی له ماوه‌ی نزیکی چوار ده‌یه‌ی ڕابردووی کورددا ڕوویان داوه و به چڕکراوه‌ییش ناو شاری سلێمانی، بۆیه ده‌کرێ جیا له‌وه‌ی وه‌ک مادده‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ته‌ماشا بکرێ، وه‌ک دیدگایه‌ک بۆ مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مانه بخوێندرێته‌وه. وه‌ک ده‌زانین، نووسینی مێژوو، ئاوێنه‌ی ڕووداوه‌کان نییه، هه‌میشه دیدی ئه‌وانه‌یه که نووسیویانه‌ته‌وه. خوێنه‌ر له ڕێی ڕۆمانی که‌شتیی فریشته‌کانه‌وه، دیدی به‌ختیار عه‌لی بۆ ڕووداوه‌کانی ڕابردوو ده‌بینێ.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 46ی بەدەست هێناوە.