ڕۆمانی “ژێک به‌سه‌ر مناره‌وه” ساڵی 2011 چاپ کراوه و هه‌ر زوو گه‌یشتووه‌ته به‌ر دیدی خوێنه‌ران. به‌گشتی ناوی شێرزاد حه‌سه‌ن له جیهانی ڕۆماندا، تازه ئه‌ستێره‌یه‌کی هێنده دره‌وشاوه‌یه، هه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێ بڵاو بکاته‌وه، وه‌ک خێرایی تیشک ده‌گات به خوێنه‌رانی خۆی.
پاڵه‌وانی ئه‌م ڕۆمانه، بێوه‌ژنێکی کۆڵنه‌ده‌ره، به‌ته‌نیا ده‌جه‌نگێ و له‌ڕێی مناره‌یه‌کی دێرینه‌وه، وزه به‌خۆی ده‌دات، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ “هه‌ر خشتێکی ئه‌م مناره‌یه با‌نگم ده‌کات که ژنێکی جه‌ربه‌زه‌بم و بیپارێزم”، ئه‌م خانمه، ده‌یه‌وێ جارێکی دی، دوای سه‌رده‌مێکی ڕووخاو و برینداربووندا، هه‌ستێته‌وه و خۆی کۆ بکاته‌وه و ژیانێکی داهاتووی باشتر دروست بکات، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی بێهیوایی به مرۆڤه‌کان، مناره‌یه‌ک ده‌کاته دۆستی خۆی.
ئه‌وانه‌ی ڕۆمانی “گابرێل گارسیا مارکیز”یان خوێندبێته‌وه، له‌م ڕۆمانه‌دا، هه‌مان بۆنوبه‌رام ده‌که‌ن، به‌ڵام به زمانێک ته‌نیا تایبه‌ته به شێرزاد حه‌سه‌ن، ئه‌و زمانه یاخییه شه‌ڕانگێزه پڕ له ئه‌وینه‌ی هه‌ندێک جار شه‌ڕیش ده‌کات، به‌ڵام هه‌رگیز جوانی له‌ده‌ست نادات. له ڕۆمانی “ژنێک به‌سه‌ر مناره‌وه” سێ کاره‌کته‌ری سه‌رکی هه‌یه: شادی و به‌هرام و هۆمه‌ر، ئه‌م سێیه، هه‌ریه‌که جیهانێکی خۆی هه‌یه و هه‌مووشیان به‌یه‌کترییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
هه‌موو یان زۆربه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، بریتییه له یاداشت و باسکردنی ڕابردوو، ئه‌وه بۆیه پڕییه‌تی له دێڕی دانایی و دانسقه و جوان، ئاخر ئێمه کاتێک ڕابردوو ده‌گێڕینه‌وه، ده‌یڕازێنینه‌وه. ئه‌م ڕۆمانه پڕه له ڕازاوه‌یی.
هێما و ڕه‌مزییه‌ت له‌م ڕۆمانه‌ی شێرزاد حه‌سه‌ندا، چاوه‌ڕوانکراو نین، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. بۆ نموونه جارێ هه‌ر له ناونیشانه‌که‌یه‌وه “ژنێک به‌سه‌ر مناره‌وه، ڕه‌نگه وا بزانی باسی مه‌ینه‌تی ئافره‌ت بکات له‌سایه‌ی ئاییندا، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی دڵی شادی ده‌داته‌وه، ئه‌و منداره بێ زمانه‌یه که بووه به هاوڕێی ژیانی. “که له خه‌و بێ‌دار ده‌بیته‌وه، یه‌که‌مین شت بیری لێ بکه‌یته‌وه بینینی مناره‌که‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی غه‌ریبی باڵای بکه‌یت و باڵاگه‌ردانی بیت، به دڵه‌خورپێ و به هه‌نگاوی خێرا و چووست و چالاکانه، خانمانه رووه‌و باڵه‌کۆنه‌که مل ده‌نێیت و له‌وێوه پڕ به هه‌ردوو چاوه کاڵه‌کانت له مناره‌که ده‌ڕوانیت.”
گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌که، که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی نادیارن و باسی سێ پاڵه‌وانه سه‌ره‌کییه‌که ده‌که‌ن و خۆیان هیچ ڕۆڵێکیان نییه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو جه‌نجاڵییه ورده بێت که تێیدایه، بۆیه شێرزاد حه‌سه‌ن په‌نای بۆ ئه‌م جۆره ته‌کنیکه بردووه که ڕه‌نگه ئێسته که‌متر به‌و شێوه‌یه بنووسرێت.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا، پلەی 47ی بەدەست هێناوە.