خاتوو به‌یان سه‌لمان، یه‌کێکه له‌و نووسه‌ره ژنانه‌ی کورد که ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، هونه‌ری ڕۆماننووسین کارێکی پیاوانه نییه و ئێمه‌یش پێمان ده‌کرێ کاری مه‌زن بکه‌ین. ڕۆمانی “یادداشته‌کانی عه‌تر و ئاگر” یه‌کێکه له کاره دانسقه‌کان و پێم وایه ئیدی له‌دوای وی، خانمانی دیکه‌یش بوێریی وایان تێدا ده‌جووڵێ بابه‌تی زۆر هه‌ستیار بورووژێنن و بیکه‌نه مادده‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی به‌پێز.
ڕووداوی ڕۆمانه‌که، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی خێزانێکی دانیشتووی شاری که‌رکووک. له‌ڕێی چه‌ند پاڵه‌وانێکه‌وه، به ڕوویه‌کی دیکه سه‌رده‌مانێکی مێژووی ئه‌و شاره‌ت بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ناسنامه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌خاته ڕوو، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی پێش ئه‌وه‌ی دیمۆڤرافیای بگۆڕێ و له زۆر لایه‌نی دیکه‌وه بشێوێ.
جوانیی ڕۆمانه‌که له‌وه‌دایه، ڕۆژی ژنی به ته‌واوی له دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته کردووه و زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی گرنگیی ئافره‌ت له‌ناو خێزاندا که ڕه‌نگه پیاوێک بینووسیایه فه‌رامۆشی بکات، ئه‌م به وردی په‌نجه‌ی خستوونه‌ته سه‌ر و پێشمان ده‌ڵێ، پێش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ناو شاری که‌رکووک بشوێویندرێ، ئافره‌ت سه‌رکرده‌ی ماڵ بووه و بڕیارده‌ری یه‌که‌م و ڕێزداری هه‌میشه‌یی بووه.
به‌یان سه‌لمان، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕۆماننووس، ناوێکی زیندووی ئه‌ده‌بی کوردییه له‌م سه‌رده‌مه‌دا و که‌سێکی پڕبه‌رهه‌مه و جێگه‌ی په‌نجه‌ی له کتێبخانه‌ی کوردی‌دا به نووسین و وه‌رگێڕان دیاره. هه‌ریه‌ک له “نه‌وه‌کانی مادائی، خه‌زنه‌ی مه‌ملوک، له به‌رزایی شوراکانه‌وه، شه‌وانی ئاده‌م و یادداشته‌کانی عه‌تر و ئاگر” به‌رهه‌می دانسقه‌ی ئه‌ون.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 48ی بەدەست هێناوە.