من له خوێندنه‌وه‌ی “هۆتێل ئه‌وروپا”دا، وام هه‌ست نه‌کرد ته‌نیا ڕۆمانێک ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵکوو پێم وا بوو، به‌شێکه له یاداشته‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی له پاریس ژیاوه. ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌یش که له ڕۆمانه‌که‌دا ناوی گێڕه‌ره‌وه ده‌هێنن، به فه‌رهاد بانگی ده‌که‌ن.
کاتێک ڕۆمانێکی ڕووسی یان هه‌ر میلله‌تێکی دیکه ده‌خوێنمه‌وه و دواتر ده‌مه‌وێ شتێکی له‌سه‌ر بنووسم، حه‌ز ده‌که‌م بتوانم له ڕێی دێڕه‌کانه‌وه، که‌سایه‌تیی نووسه‌ره‌که‌شم بۆ ده‌ربکه‌وێ. ئه‌گه‌ر به هه‌مان پێوه‌ر بمانه‌وێ له ڕێی به‌رهه‌مه‌کانییه‌وه، ژیانی فه‌رهاد پیرباڵمان بۆ ده‌ربکه‌وێ، هه‌رگیز ئه‌و تابلۆیه‌ی له مێشکماندا دروست ده‌بێ، ئه‌و وێنه‌یه نییه که خۆی پیشانمان ده‌دات. فه‌رهاد کاتێک ده‌نووسێ، مرۆڤێکی ڕژده، هێنده به گرنگییه‌وه وشه داده‌نێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات، بۆت ده‌رده‌که‌وێ به‌لایه‌وه پیرۆزه، بۆیه یه‌ک وشه نادۆڕێنێ. هه‌تا به‌رهه‌می زیاتری بخوێنیته‌وه، زۆرتر دڵت به‌و ژیانه‌ی ژان ده‌کات، که تووشی هاتووه!
ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی “هۆتێل ئه‌وروپا” ته‌نیا چێژ وه‌رناگرین، به‌ڵکوو فێریش ده‌بین. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ئه‌ورووپا بژین، پێویسته ئه‌م ڕۆمانه بخوێننه‌وه.
هه‌ندێک نووسه‌ر هه‌ن، حه‌ز ده‌که‌ن قسه‌ی ساده به زمانێکی گران بکه‌ن، تا قووڵ ده‌ربکه‌وێ، فه‌رهاد پیرباڵ به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌موو قسه قووڵه‌کانی داوه‌ته ده‌ست ساده‌ترین زمان، ئه‌وه بۆیه کاتێک به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی ئه‌و ده‌خوێنینه‌وه، له‌ده‌ستمان نابێته‌وه تا ته‌واوی نه‌که‌ین. “په‌ناهه‌نده هه‌ر په‌ناهه‌نده‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌زیر بێت، ئه‌گه‌ر مه‌لا، ئه‌گه‌ر نیگارکێش” سه‌ره‌تای ڕۆمانی هۆتێل ئه‌وروپا.
پیرباڵ له ڕێی “محه‌مه‌دی حاجی زاده” پاڵه‌وانی ڕۆمانی هۆتێل ئه‌وروپا، نه‌وه‌ک ته‌نیا ئێرانی هه‌ڵته‌کاندووه و سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ده‌خاته ژێر هه‌زاران پرسیاره‌وه، سیحری به‌هه‌شته‌که‌ی ئه‌ورووپاشی به‌تاڵ کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌نده ڕیالیزمه، ناڵێی ئه‌و پیاوه نووسیویه‌تی که سه‌دان تابلۆی سوریالیزمی هه‌یه. له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌کاندا، کاتێک که‌سی یه‌که‌می تاک (گێڕه‌ره‌وه) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌دوێ، پڕ ده‌کرێ له گوته‌ی فه‌لسه‌فی و خه‌یاڵاویی و قووڵ، به‌ڵام “فه‌رهاد”ی ناو ڕۆمانه‌که، ئه‌وه‌نده بڕوای به لۆژیکه، له‌و گفتوگۆیانه‌شدا هه‌ر خه‌ریکی ویردی پلانه‌کانی ڕۆژانه‌یه‌تی.
“به‌خته‌وه‌ری له‌وانه‌یه له سڵاوێکه‌وه ده‌ست پێ بکا، به‌دبه‌ختیش به‌هه‌مان شێوه… بێنه پێش چاوت، له کافتریایه‌ک دانیشتبیت بۆ ئه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ک بخۆیته‌وه و پاشان هه‌ستیت بڕۆی؛ پیاوێک یان ژنێک له‌لاته‌وه دانیشتووه و تۆ له‌ناکاو حه‌ز ده‌که‌ی قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه بکه‌یت.. ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ت بکه‌یت و ئه‌و که‌سه بناسیت؛ ئیتر ئه‌م ناسینه (هیچ دوور نییه) سه‌رتاسه‌ری ژیانت بگۆڕێ” لاپه‌ڕه 38.
تۆ بڵێی ئه‌و فه‌رهاده مه‌زنه، سڵاوێک به‌دبه‌ختی نه‌کردبێ، وه‌ک چۆن خۆی له ڕۆمانه‌که‌یدا باسی ده‌کات؟
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 49ی بەدەست هێناوە.