هه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زێرابه‌کان، مێخه‌کانی ناو دڵتان له بیر نه‌که‌ن. ئه‌وانه مێخی زێرابن نه‌ک هی مێژوو. ئه‌وانه مێخی زبڵن، نه‌ک هی سه‌روه‌ری و پیرۆزی. له بیرتان بێت زێرابه‌کان ئێوه‌ن، خودی ئێوه‌ن. هه‌رگیز نه خۆتان و نه زێرابه‌کان نه‌ده‌نه ده‌ست مێژوو. دڵتان ، ناخی بوونتان به‌شێکه له گواو و زێراب، مێژوو هی ئێمه نیه. مێژوو سه‌راب نیه. مێژوو موڵکی مرۆڤگه‌لی سه‌ر زه‌وییه، ئه‌و هی مرۆڤه ئاسمانگره‌کانه.
به‌گشتی ڕۆمانه‌کانی جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، به‌وه ناسراون که ڕیالیزمین و هێنده واقیعییانه نووسراون، ده‌ڵێی پاڵه‌وانه‌کانی که‌سانێکن پێشتر ناسیوتن، وێڕای ئه‌وه‌ی بێبه‌شیش نین له وێنه‌ی سوریالی. له‌م ڕۆمانه‌دا، ده‌کرێ بڵێی شێوازێکی جیایه و نووسه‌ر تێیدا دیمه‌نه سووریالییه‌کانی زاڵ کردووه، به‌ڵام ئه‌ویش له کۆتاییدا، باسی واقیعێکی هه‌بوو و به‌شێکی مێژوو داده‌ڕێژێ.
باس له سه‌رگه‌ردانبوونی منداڵێکی بێکه‌س ده‌کات، تووشی لادان و ژیانێکی سه‌خت و دژوار و واقیعێکی نه‌خوازراو دێت. دواتر له به‌غدا ده‌گیرسێته‌وه، له‌وێ له شێوه‌ی تارمایی تێکه‌ڵ به سوپای تارمایی ده‌بێت و ڕوو ده‌کاته جیهانێکی په‌نهان و ناواقیع و نابه‌رجه‌ستەمان بۆ وێنا ده‌کات. له نێو ئه‌م جیهانه‌دا، بونه‌وه‌ر و که‌سایه‌تی و شتی په‌ڕجۆمان پێ ئاشنا ده‌کات. راکردنه له جیهانێکی پڕ کێشه‌و چه‌وساندنه‌وه و ژیانێکی پووچ و بێ به‌ها. ڕۆمانه‌که به قه‌باره‌یه‌کی نیمچه گه‌وره، ئه‌ندێشه ساڵی 2014 چاپی کردووه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 24ی بەدەست هێناوە.