کاتێک له به‌رده‌م ڕۆمانێکی شێرزاد حه‌سه‌ندا ده‌وه‌ستین و ده‌مانه‌وێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین، ده‌بێ ئه‌و پێشخانه‌مان هه‌بێت، ئێمه به‌دیار ڕۆماننووسێکی به ئه‌زموون و ناوداری کوردداین که له هیچ ڕۆماننووسێکی دیکه ناچێت و هه‌ر خۆیه‌تی، ئه‌وه بۆیه هه‌ر زوو خوێنه‌ری ژیر، دێڕه‌کانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ویشی به‌سه‌ره‌وه بێت ده‌ناسنه‌وه.
ڕۆمانی “دواشه‌وی دابه‌زینی عیسا” ئه‌گه‌رچی بۆ چه‌ند زمانێک وه‌رگێڕدراون، به‌ڵام هێشتا شایه‌نی ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی فراوانتر بڵاو ببێته‌وه. تۆ کاتێک ده‌یخوێنیته‌وه، هه‌ست ده‌که‌ی شیاوی ئه‌وه‌یه، پێشکه‌شی هه‌ر گه‌لێکی دونیای بکەی. خۆی چیرۆکه‌که‌شی که باسی عیسای په‌یامهێنه، هێنده‌ی دیکه ئه‌م گوته‌یه پشتڕاست ده‌کاته‌وه.
“کاتێک له که‌سه‌کان نزیکین، کوێر و گه‌مژه‌ین، هه‌ست به سۆز و خۆشه‌ویستیان ناکه‌ین” ئه‌مه ده‌قێکی ڕۆمانه‌که‌یه و ده‌یان ده‌قی دیکه‌ی تێدایه، شیاوی ئه‌وه‌ن بژار بکرێن و له خانه‌ی گوته‌ی ناوداراندا بڵاو بکرێنه‌وه.
وێڕای ته‌کنیکه باڵاکه‌ی، له ڕووی داڕشتنه‌وه ساده‌یه و خوێنه‌ر زوو ده‌چێ به دڵیدا. دوو جیهانی هێناوه که له نێوان ڕیالیزم و سوریالیزمدا تێکه‌ڵی کردوون که گێڕه‌ره‌وه وه‌ک که‌سی یه‌که‌می تاک چیرۆکه‌که‌ی خۆی باس ده‌کات. ئه‌م جۆره‌یش له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ندا به‌دی ده‌کرێ.
په‌نابه‌ریکی کورد، له یه‌کیک له وڵاته سارده‌کانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا، شه‌وی سه‌ری ساڵ، بڕیار ده‌دات بگه‌ڕیته‌وه بۆ ناخی خۆی، به‌ده‌م هه‌ڵدانی پێک و مژدان له جگه‌ره و بیرکردنه‌وه له ئاره‌زووه هه‌ڵقرچاوه‌کانی، له‌پڕ و بێ پرس، عیسای مه‌سیح له په‌نجه‌ره‌وه خۆی ده‌کات به ژووری کورده‌ی په‌نابه‌رداا. پیاوێکی قژدریژ و ره‌قه‌ڵه وه‌ک له وێنه‌کانی عیسادا ده‌یبینین، خۆی ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ من عیسای کوڕی مه‌ریه‌مم، له دوای ساڵانێکی زۆر پاڕانه‌وه له خوا، ته‌نیا بۆ یه‌ک شه‌و مۆڵه‌تی داوم، بۆ سڕینه‌وه‌ی ناشرینی و درنده‌ییه‌کانی زه‌وی، بێمه‌وه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 25ی بەدەست هێناوە.