خاڵێکی هه‌ره جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، ناوهێنان و باسکردنی ئه‌و هه‌موو جۆره باڵنده‌یه‌یه که ڕەنگه پێشتر زۆر که‌س نه‌یبیستبێ و هێنده به وردی نه‌کرابنه ڕۆمانه‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌ر له ناونیشانه‌که‌وه سه‌رنجت بۆ ئه‌م خاڵه ڕاده‌کێشێ.
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2009 دا بڵاوک رایەوە و لە ساڵی 2014 ناوەندی ئەندێشە چاپی دووەمی کتێبەکەی کرده‌وه و یه‌کێکه له به‌رهه‌مه هه‌ره ناوداره‌کانی به‌ختیار عه‌لی، نووسه‌ری ناوداری کورد.
ڕۆمانه‌که باسی کچێکه، سێ گه‌نج به هۆی جوانییه‌که‌یه‌وه سه‌رسه‌ختانه عاشقی ده‌بن که بریتین له کامه‌ران و مه‌نسوور و خالید و ڕۆمانەکە یه‌کسه‌ر له شه‌ڕی نێوان دوو که‌سی عاشقی کچه‌که ده‌ست پێ ده‌کات. سه‌وسه‌ن فیکره‌ت کاره‌کته‌رێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی و که‌سایه‌تییه‌کی سه‌رنجڕاکێشه له ڕۆمانه‌که‌دا.
به‌ختیار علی ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و ماوه درێژەی ڕۆمانه‌که‌م ده‌نووسی، هه‌ستم ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک سه‌وسه‌ن بیر ده‌که‌مه‌وه، وه‌ک خۆم بیر ناکه‌مه‌وه.
ئه‌وه خودی که‌سایه‌تیی سه‌وسه‌نه که سه‌رسامت ده‌کات و کچێکی زۆر شاره‌زا و دانا و کتێبناسه له بواری گه‌ردوون و جیهان و باڵنده‌کانی هه‌موو شێوه جیاواز و دووره‌کانی دونیا. کاتێک که سێ داواکاره‌که ده‌چن بۆ خوازبێنیی کچه‌که، داوا ده‌کات هه‌رسێکیان له یه‌ک کات و شوێن به‌یه‌که‌وه ببینێت.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 26ی بەدەست هێناوە.