پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆمانه بدوێین، با بپرسین ئه‌رکی ڕۆمان چییه؟ چۆن ده‌زانین ڕۆمانێک باشه یان خراپ؟ یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تیترین ئه‌رکه‌کانی ڕۆمان ئه‌وه‌یه، فێری ئه‌و زمانه‌مان بکات که پێی نووسراوه. شکسپیر بۆیه گرنگ بوو، بووه مه‌رجه‌عێکی زمانی ئینگلیزی. ئه‌وه‌ی ئاشنای ڕۆمانه‌کانی نه‌جیب مه‌حفووز بێت، به ته‌واوی فێری عه‌ره‌بییه‌کی جوان ده‌بێ. به‌داخه‌وه، زۆربه‌ی ڕۆماننووسه هه‌ره ناوداره‌کانی کورد، ئه‌وانه‌یش که له پێشه‌وه‌ی هه‌موویانن و له لووتکه‌دان، زمانی خۆیان له ڕووی ڕێنووس و ڕێزمانه‌وه کڵۆڵه. تۆ له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی “کوڕه‌زاکه‌ی زیتۆ” به ته‌واوی ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌یه‌ی ڕۆمان ده‌بینی و ڕه‌نگه درۆ نه‌بێ ئه‌گه‌ر بگوترێ، یه‌ک هه‌ڵه‌ی ڕێزمان و ڕێنووس و خاڵبه‌ندی تێدا نییه. ئایا ئه‌مه خۆی به‌ته‌نیا شایه‌نی ئه‌وه نییه ئه‌م ڕۆمانه بخاته پله‌یه‌کی باڵاوه؟
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن، چیرۆک‌نووس و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیی ناودار، که‌شکۆڵێکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می جیاوازی پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی کوردی کردووه و خۆیشی له جیا له سه‌دان چیرۆک و کورته‌چیرۆک بۆ ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان، له ڕۆمانیشدا ئه‌سپی خۆی تاو داوه.
خوێنه‌ر کاتێک ناوی ئه‌م نووسه‌ره به‌سه‌ر ڕۆمانێکه‌وه ده‌بینێ، دوو جار سه‌رنجی ده‌خاته سه‌ر، ئاخر وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌باره‌ت خوێندنه‌وه بۆ ڕۆمانه کوردییه‌کان هه‌بوو، ده‌یان بابه‌تی له‌سه‌ر ڕۆمانی نووسه‌رانی کورد نووسیوه و به زمانێکی ڕه‌خنه‌ی ڕژده‌وه، سه‌رنجه‌کانی خۆی خستوونه‌ته سه‌ر، بۆیه چاوی خوێنه‌ر چاوه‌ڕێی کارێکی ئێجگار ناوازه‌ی لێ ده‌کات و بۆ خۆیشی ئه‌رکێکی گرانتره.
له ڕووی ته‌کنیک و سه‌لیقه‌ی نووسینه‌وه، پابه‌نده به بنه‌ما جیهانییه‌کان، چونکه نووسه‌ر مامۆستای بواره‌که‌یه، له‌ڕووی به‌خشینی چێژ و نه‌وه‌ستان تا ته‌واوکردنی، دوو ڕا لای خوێنه‌ران هه‌یه، هه‌ندێکیان پێیان وایه، که‌مێک گرانه و ده‌بێ مرۆڤ حه‌وسه‌ڵه‌یه‌کی زۆری هه‌بێ تا بتوانێ ته‌واوی بکات، ئه‌وانه‌یش که له ته‌کنیک و زمانه‌که‌ی زۆر قووڵ بوونه‌ته‌وه، به‌بێ پچڕان ته‌واویان کردووه. ڕۆمانه‌که 290 لاپه‌ڕه‌یه و به دیزاینێکی جوان چاپ کراوه.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 27ی بەدەست هێناوە.