ڕۆمانی “گوڵی شۆڕان” به ته‌واوی چیرۆکه‌که‌ی له‌ناو شاری بانه ده‌سووڕێته‌وه، خۆیشی عه‌تا نه‌هایی له‌دایکبووی ئه‌وێیه، بۆیه توێی خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کهیت ڕووداوه‌کانی ئێجگار له ڕاستییه‌وه نزیکن، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بێت، ڕه‌نگه بۆی ده‌ربکه‌وێ ناوی ڕاستیی پاڵه‌وانه‌کان کێن و بیانناسێ.
گوڵی شۆڕان، گوڵێکی ئه‌فسانه‌یییه چیرۆکی لە “لاس و خه‌زاڵ”دا هاتووه. خه‌زاڵ داوا له لاس ده‌کات ئه‌و گوڵه‌ی بۆ بێنێ، چونکه ده‌دره‌وشێته‌وه و ده‌سووتێ. ئه‌م ڕۆمانه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سوودی له‌و داستانه وه‌رگرتووه و به‌شێکیشی تێدا جێ کردووه‌ته‌وه.
“لاسی وسوئاغا”، کوڕی یه‌کێکه له پیاوماقووڵانی شاری بانه، پاڵه‌وانی سه‌ره‌کیی ڕۆمانه‌که‌یه و “دایه‌گوڵێ” دایکی لاس پاڵه‌وانی دووه‌مه، پاشان خاڵه نایه‌ر، فه‌رخه، خانزاد، هیوا، یادگار، هێرا و چه‌ندان پاڵه‌وانی دیکه.
له‌م ڕۆمانه‌دا، عه‌تا نه‌هایی وه‌ک چۆن شوێنه‌کانی به ڕوونی باس کردووه، کاتی به ئاڵۆزی هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خوێنه‌ر ده‌زانێ باسی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری کوردستانه به ڕابه‌رایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، کاتێک ڕووسیا داوا له خه‌ڵکی شاری بانه ده‌کات شار چۆڵ بکه‌ن ئه‌گینا ده‌یسووتێنن، ئه‌وانیش نازانن چی بکه‌ن، بۆیه به‌ناچاری ده‌چنه گه‌ڕه‌کی “جووه‌کان” چونکه ده‌زانن هه‌رچۆنێک بێت ڕووس ڕێزی زیاتری ئه‌وان ده‌گرن، له‌گه‌ڵ مالوومی جوو ده‌چنه لای سه‌رله‌شکری ڕووس، به‌ڵام سوودی نابێ و گاڵته‌ی لێ دێ و شاری بانه ده‌سووتێنن، جیا له ماڵی جووه‌کان. سێ ڕۆژ پێش سووتانی شاره‌که، “لاسی وسوئاغا” له‌دایک ده‌بێ و چیرۆکه‌کانی دوایی لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
عه‌تا نه‌هایی، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ڕۆمانه‌دا، ڕه‌خنه له کۆماری کوردستان ده‌گرێ، به‌ڵام به زمانێکی ئه‌ده‌بی و په‌یامێکیش ده‌دات به هه‌ڵگرانی ڕێگه‌ی قازی، ده‌بێ چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دی تووشی ئه‌و هه‌ڵانه نه‌بنه‌وه که به‌لای نووسه‌ری ڕۆمانه‌که‌وه، هۆکاری ئه‌و زوو ڕۆیشتنه‌ی کۆماری کوردستان بوون.
لە لیستی باشترین ڕۆمانەكانی كورد لە مێژوودا، پلەی 28ی بەدەست هێناوە.