– “به‌روار” هه‌ڵه‌یه، “مێژوو” ڕاسته. په‌رله‌مانی کوردستان کردوویه‌تی به “ڕێکه‌وت”، مێژوو له‌ویش ڕاستتره.
– “کێبڕکێ“، هه‌ڵه‌یه، “کێبه‌رکێ” ڕاسته. واته کێ به‌ر له کێ ده‌گاته شوێنێک.
– “یانزه، دوانزه، سیانزه…” هه‌ڵه‌ن، “یازده، دوازده، سێزده…” ڕاستن.
– “بکردرێ، ببڕدرێ، بگیردرێ، ناپارێزدرێ…” هه‌ڵه‌ن، “بکڕێ، ببڕێ، بگیرێ، ناپارێزرێ…” ڕاستن.
– “به‌رامبه‌ر” هه‌ڵه‌یه، “به‌رانبه‌ر” ڕاسته. (بەر +ان+بەر= بەرانبەر) هەروەها “بۆیمباخ” و “تەمبەڵ“، هەڵەن، “بۆینباخ” و “ته‌نبه‌ڵ“. که نوون گه‌یشته بێ، له گوتندا ده‌بێت به میم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی نوون بێ، له نووسیندا ناگۆڕێ.
– “هاوڵاتی” هه‌ڵه‌یه، “هاووڵات” یان “هاووه‌ڵات” ڕاستن.
– “نوسین” هه‌ڵه‌یه، “نووسین” ڕاسته.
– “نووستن” هه‌ڵه‌یه، “نوستن” ڕاسته.
– “بژێوی ژیان” هه‌ڵه‌یه، یان “بژێوی” یان “ژیان” بنووسه، یه‌کێکیان زیاده.
– “عیلمانی” هه‌ڵه‌یه، “عه‌لمانی” ڕاسته. وشه‌که له عیلمه‌وه نه‌هاتووه، له عاله‌مه‌وه هاتووه. خۆ بیکەیتە وشەی “سیکۆلار” کە هەموو جیهان بەکاری دەهێنن، باشترە.
– “ده‌ستیپێکرد“، “ده‌ستی پێ‌کرد“، “ده‌ستیپێ کرد” هه‌ڵه‌ن، “ده‌ستی پێ کرد” ڕاسته. هه‌روه‌ها: ڕووی لێ کرد، چاوی پێ که‌وت، ددانی پێدا نا، پاره‌م پێ نه‌ما، قسه‌یان پێ بڕیم، ده‌ستی تێ خست، ده‌ستم لێ دا، ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی، چاوی پێ کەوت…
– “هیچ بژارده‌یه‌کم له‌به‌رده‌مدا نییه” هه‌ڵه‌یه، “هیچ بژاره‌یه‌کم له‌به‌رده‌مدا نییه” ڕاسته. بژارده: ده‌ستبژێر “نوخبه”یه، بژاره “خه‌یار- چۆیس”ـە.
– “ده‌رباره‌ی” هه‌ڵه‌یه، “له‌باره‌ی” ڕاسته.
– “به‌ڵکو” هه‌ڵه‌یه، “به‌ڵکوو“، ڕاستە. له‌و شوێنانه‌ی له‌جێی به‌ڵکوو، ده‌توانی “بگره” دابنێی، جوانترە.
– “ببو، ببوو، بوبو“، هه‌ڵه‌ن، “بووبوو” ڕاسته.
– “ڕێکه‌وتن” هه‌ڵه‌یه، “ڕێککه‌وتن” ڕاسته.
– “ڕێککه‌وت” هه‌ڵه‌یه، “ڕێکه‌وت” ڕاسته.
– مەنووسە: “کلتور، کولتور، کلتوور” بنووسە: “کو‌لتوور“.
– مەنووسە: “گۆڕانكاری” تەنیا “گۆڕان” ماناكە دەگەیەنێت. گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا دەكرێت، هەڵەیە. پۆستەكان دەگۆڕێن، یان گۆڕان لە پۆستەكاندا دەكرێت، ڕاستن. گۆڕان، چاوگە، پاشگری “كار”ی ناچێتە سەر. پاشگری “كار” دەچێتە سەر ناو و ئاوەڵناو: نوێكاری، جوانكاری، قوڕكاری…
– “عه‌شق” هه‌ڵه‌یه، “عیشق” ڕاسته.
– “زۆرینه‌ی ڕه‌ها“، واته 50+1 ئه‌وه‌نده زۆر نییه وەک خه‌ڵکی به مانای “نزیکی هه‌مووی” به‌کاری ده‌هێنن.
– “ڕه‌دی ده‌که‌ینه‌وه” هه‌ڵه‌یه، “ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه” یان “ڕه‌دی ده‌ده‌ینه‌وه” ڕاستن.
– “منداڵێکیان فڕاند” هه‌ڵه‌یه، خۆ کۆتر نییه. “منداڵێکیان ڕفاند” ڕاسته.
– مەنووسە: “چه‌ندین“، بنووسە: “چه‌ندان“. وەک چۆن “گوڵ” ده‌بێت به “گوڵان”.
– “یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان” هه‌ڵه‌یه، “یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان” ڕاسته. ڕاستتریشە بنووسی: یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان.
– مەنووسە: “شه‌سته‌کان، حه‌فتاکان، بیسته‌کان…“، بنووسە: “ساڵانی شه‌ست، ساڵانی حه‌فتا، ساڵانی هه‌شتای سه‌ته‌ی ڕابردوو“.
– “وشیار” هه‌ڵه‌یه، “هۆشیار” ڕاسته.
– مەنووسە: “په‌یوه‌ندی، په‌یوه‌ست، په‌یڕه‌و، پابەند…“، بنووسە: “پێوه‌ندی، پێوه‌ست، پێڕه‌و، پێبەند…“.
– “بونیاد، بنیاد” هه‌ڵه‌ن، “بونیات” ڕاسته.
– مەنووسە: “پێشنیار، پێشنیهاد” بنووسە: “پێشنیاز“.
– “دکتۆر” هه‌ڵه‌یه، “دوکتۆر” یان “دۆکتۆر” ڕاستن.
– “بۆردومان” هه‌ڵه‌یه، “بۆردمان” ڕاسته.
– ” ژنێک خۆی و منداڵه‌کانی ده‌کوژێ” هه‌ڵه‌یه، ” ژنێک خۆی و منداڵه‌کانی کوشت” ڕاسته. چۆن ده‌بێ کوشتن، خنکان، مردن.. بکه‌ی به ڕانه‌بردوو؟
– “فرۆشگا، پێشانگا، ده‌زگا، جێگا، ڕێگا، ده‌رگا” هه‌ڵه‌ن، “فرۆشگه، پێشانگه، ده‌زگه، جێگه، ڕێگه، ده‌رگه” ڕاستن. وەک چۆن ده‌ڵێی: نووسینگه، دوورگه…
– “ڤستیڤاڵ، ڤیستیڤاڵ، ڤێستیفاڵ، ڤێستیڤاڵ، فیستیڤاڵ” هه‌ڵه‌ن، “فێستیڤاڵ” ڕاسته.
– “ئه‌رشیف، ته‌له‌فزیۆن” هه‌ڵه‌ن، “ئه‌رشیڤ، ته‌له‌ڤزیۆن” ڕاستن.
– “پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا” هه‌ڵه‌یه، “به‌ده‌ست هێنا” ڕاسته.
– “گیانی له‌ده‌ستدا“، “گیانی له ده‌ست دا” هه‌ڵه‌ن، “گیانی له‌ده‌ست دا” ڕاسته. یه‌که‌م دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “دا”ی کار ده‌بێ جیا بکرێته‌وه. دووه‌م بۆیه هه‌ڵه‌یه چونکه “له” و “ده‌ست” جیا کراوه‌ته‌وه. کاتێ جیا بێت، ده‌ست مانای سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرێت و وەک ئه‌وه‌ی بڵێیت گیانی له ده‌ستیدا بووه.
– مەنووسە: “دانوستان، دانووستان“، بنووسە: “دانوستاندن“.
– “ده‌ره‌نجام، ده‌رئه‌نجام” هه‌ڵه‌ن، “به‌ره‌نجام، به‌رئه‌نجام، سەرەنجام، سەرئەنجام” ڕاستن.
– مەنووسە: “خۆپیشاندان“، بنووسە: “خۆپێشاندان“.
– “پیشانگه، پیشانگا، پێشانگا” هه‌ڵه‌ن، “پێشانگه” ڕاسته.
– “من کوردی باشوورم، به کوردی باشوور ده‌دوێم” هه‌ڵه‌یه، “…، به کوردیی باشوور ده‌دوێم” ڕاسته. کۆلێجی ئاداب، به‌شی کوردیی ئێواران، کوردیی سۆرانی… ڕاستن، نەوەک: کوردی ئێواران، کوردی سۆرانی…
– “گه‌یشتۆته، چۆته، بۆته، کردۆته…” هه‌ڵه‌ن، “گه‌یشتووه‌ته، چووه‌ته، بووه‌ته، کردووه‌ته…” ڕاستن.
– ” سەرۆک کۆمار، سەرۆک وه‌زیران” هه‌ڵه‌ن، “سه‌رکۆمار، سه‌روه‌زیران” ڕاستن.
– “پڕۆژه یاسا، پڕۆژه بڕیار” هه‌ڵه‌ن، پڕۆژه‌یاسا، پڕۆژه‌بڕیار” ڕاستن.
– “چاره‌سه‌ری کیمیاوی” هه‌ڵه‌یه، “چاره‌سه‌ری کیمیایی” ڕاسته.
– “شه‌وباش، ده‌ستخۆش، به‌سه‌رچاو” هه‌ڵه‌ن، “شه‌و باش، ده‌ست خۆش، به‌سه‌ر چاو” ڕاستن. مه‌گه‌ر ببنە دۆخی چاوگ، ئەوا دەبنە یەک وشە، وەک: شه‌وباشم لێ کرد، ده‌ستخۆشیت لێ ده‌که‌م…
– “به په‌له” هه‌ڵه‌یه، “به‌په‌له” ڕاسته.
– “پێموایه، پێیوایه، پێتوایه” هه‌ڵه‌ن، “پێم وایه، پێت وایه، پێی وایه” ڕاستن.
– “شه‌پۆڵ، چاڵاکی، ناڵی” هه‌ڵه‌ن، “شه‌پۆل، چالاکی، نالی” ڕاستن.
– “مێردمنداڵ” هه‌ڵه‌یه، “مێرمنداڵ” ڕاسته.
– “ده‌ست به باران بارین ده‌کات” هه‌ڵه‌یه، “باران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه” ڕاسته. که گوتت باران، ئیدی بارینی بۆ چییه؟
– “قۆزتنه‌وه” هه‌ڵه‌یه، “قۆستنه‌وه” ڕاسته.
– مەنووسە: “گوتارێکم نووسی“، بنووسە: “وتارێکم نووسی“. گوتار خوتبه‌یه، وتار مه‌قاله‌یه. گوتاردان و وتارنووسین.
– مەنووسە: سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن… بنووسە: “جۆ بایدن، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، له سه‌ردانێکیدا بۆ سعوودیه…” ڕاسته. له‌پێشدا ناو ده‌نووسرێ، ئینجا پیشه و پۆست. پاشناوەکه‌شی پیشه بێت یان پێناسه، ده‌کرێته نێوان دوو “بۆر ،”ـه‌وه.
– مەنووسە: “ئازووقه“، بنووسە: “ئازووخه“.
– مەنووسە: “ئەنجامی دا، ئەنجامی دەدا، ئەنجام دا“، بیکەیت بە هەر شتێکی تر، ڕاستە: کردی، دەیکات، بەڕێوە چوو…
هەڵە: شێرکۆ کارەکەی ئەنجام دا.
ڕاست: شێرکۆ کارەکەی کرد. شێرکۆ کارەکەی تەواو کرد…
هەڵەیەکی ناقۆڵاتریش هەیە، دەنووسن: هەستا بە ئەنجامدانی…
ئەم هەستان و دانیشتنە، لە “قام”ـەی عەرەبی وەرگیراوە. ئەوان لەم جۆرە ڕستەیە بەکاری دەهێنن؛ بەڵام کێ دەڵێت، ئەوەی بۆ ئەوان بشێ، ئیدی بۆ ئێمەش شیاوە؟
– مەنووسە: “چارەسەر“، بنووسە: “چارە“، بە دەگمەن نەبێت، پاشگری “سەر” پێویست نییە: “چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟…”
– مەنووسە: “چه‌پڕه‌و، ڕاستڕه‌و“، بنووسە: “چه‌پڕۆ، ڕاستڕۆ“.
– “نانوو خواردووە” هه‌ڵه‌یه، “نانتان خواردووە” ڕاسته. لە زاراوەی موکریان، ڕاناوی لکاوی “تان” کراوە بە “وو” ئەمە لە زۆر دەڤەری دیکەیش ڕەنگی داوەتەوە، بەڵام لە نووسینی ستاندارد بەکار نایەت.
– “خواردییە، بردییە” هه‌ڵه‌ن، “خواردووە، بردووە” ڕاستن. لە هەولێر پاشگری ڕابردووی تەواو لەجێی “وو” کراوە بە “ی” لە گوتندا ڕەوایە، بەڵام لە نووسینی ستاندارددا بەکار نایەت. هەر وەک چۆن لەجێی “هەمە، نووسیومە” کراوە بە “هەیتم، نووسیتم” ئەمانیش هەڵەن.
– “ماڵ باوک ئازاد، هەڵەیە، “ماڵی باوکی ئازاد” ڕاسته. لە گەرمیان و سنە، پارتیکڵی “ی” دەقرتێندرێت، بەڵام لە لە نووسیندا دەبێت فەرامۆش نەکرێن.
– مەنووسە: “گوێبیستی بابەتەكە بووم“، بنووسە: “گوێم لە بابەتەكە گرد” یان “گوێم لە بابەتەكە بوو“. هەرگیز گوتووتە: چاودیتی تابلۆكە بووم، یان لووتبۆنی گوڵەكە بووم، یان دەمچێژی كەبابەكە بووم؟
– “ئەڕواتەوانێ، ئەڕۆمەوانێ، ئەخواتەوانێ” هه‌ڵه‌ن، “دەڕواتەوە، دەڕۆمەوە، دەخۆمەوە” ڕاستن. پاشگری “ـەوانێ”ـی دەربڕینی سلێمانییانە، لە نووسینی ستاندارددا مەخەرە سەر هیچ کردارێک.
– “هەر دووکمان، هەر چوارمان، هەر سێکی، هەر دوولا…” هه‌ڵه‌ن، “هەردووکمان، هەرچوارمان، هەرسێکی، هەردوولا…” ڕاستن.
– “بە پێی” هه‌ڵه‌یە، “بەپێی” ڕاستە.
– مەنووسە: “فراوان“، بنووسە: “فرەوان“.
– مەنووسە: “ڕێنمایی“، بنووسە “ڕێنوێنی“.
– مەنووسە: “که‌سێتی، یه‌کێتی“، بنووسە “که‌سیه‌تی، یه‌کیه‌تی“. ته‌نیا له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه به ده‌سته‌واژه، ڕاسته، یان هەر یەکیەتییەکی تر بووبێت بە بەشیک لە ناوی شوێنێک.
– مەنووسە: “بایەلۆژی، لۆژیک، ستراتیژی، کۆلێژ…”، بنووسە: “بایەلۆجی، لۆجیک، ستراتیجی، کۆلیج…” ئێمە لە بەکارهێنانی وشەی بێگانەدا، پشت بە دەنگی زمانی ئینگلیزی دەبەستین، نەوەک فڕەنسی، عەرەبی يان یۆنانی، ئەگەرچی لە بنەڕەتدا زۆرێک لەو دەستەواژە و چەمکانە بۆ گریکی کۆن دەگەڕێنەوە.
– مەنووسە: “پایته‌خت“، بنووسە: “پایه‌ته‌خت” (پایە+تەخت). هه‌ولێر، پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
– مەنووسە: “ڕووخسار“، بنووسە “ڕوو“.
– مەنووسە “سه‌رسوڕمان”، بنووسە: “سه‌رسڕمان” یان “سەرسووڕمان“.
– مەنووسە: “خودا” ، بنووسە: “خوا“.
– مەنووسە: “گرنگ“، بنووسە: “گرینگ“.
– مەنووسە: “سەد، سەدان، سەدە، سەد و بیست…“، بنووسە: “سەت، سەتان، سەتە، سەت و بیست“.
– مەنووسە: “غه‌م، غه‌مبار، بناغه“، بنووسە: “خه‌م، خه‌مبار، بناخه“.
– مەنووسە: “لیژنه“، بنووسە: “لێژنه“.
– مەنووسە: “ده‌ستگیرکردن“، بنووسە: “گرتن“. شەش کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر گیران.
– مەنووسە: “نه‌شته‌رگه‌ری” ،بنووسە: “نه‌شته‌رکاری“.
– مەنووسە: “گوزارشت“، بنووسە: “ده‌ربڕین“. گوزارشت له بیروبۆچوونی خۆی ده‌کات، هه‌ڵه‌یه. بیروبۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ، ڕاسته.
– مەنووسە: “سه‌قامگیر” بنووسە: “جێگیر“. “جێگر”جێگره‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ “جێگیر” جیای بکه‌وه.
– مەنووسە: “گه‌شتوگوزار“، بنووسە: “گه‌شته‌وه‌ری“، به‌ڵام ناوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار که ناوی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌ن، با وەک خۆی بمێنن، تا بەڵکوو ئەوانیش چاکی دەکەنەوە.
– مەنووسە: “کۆنسە‌ڵخانه، کۆنسوڵخانه” بنووسە: “کۆنسوڵگه“.
– مەنووسە: “کۆنسوڵ، کۆنسوڵگه‌ر“، بنووسە: “کۆنسوڵکار“.
– مەنووسە: “سه‌رمایه‌گوزار“، بنووسە: “سه‌رمایه‌گه‌ڕ، سه‌رمایه‌گێڕ“.
– مەنووسە: “ده‌ستخه‌ت، ده‌ستوخه‌ت“، بنووسە: “ده‌ستنووس“.
– مەنووسە: “سه‌رزه‌نشت“، بنووسە: “گازانده“.
– “خودی کاروان، خودی بابه‌ته‌که…” کوردی نین، “کاروان خۆی، بابه‌ته‌که خۆی…” کوردیین.
– “سه‌د ده‌ر سه‌د” کوردی نییە، “سه‌تی سه‌ت، سه‌تاسه‌ت، سه‌ت له سه‌ت” کوردیین.
– “به‌قه‌ده‌ر” کوردی نییە، “هێنده، بارته‌قا” کوردیین.
– “خانه‌واده” کوردی نییە، “خێزان، بنه‌ماڵه” کوردیین.
– “هه‌میشه” کوردی نییه،، “هه‌رده‌م، هه‌رگاڤ، هه‌مووده‌م…” کوردیین.
– “له ڕاستیدا“، دەربڕینێکی کوردانە نییە. کتومت له “في الحقیقة” وه‌رگیراوه، “ڕاستییه‌که‌ی” ڕەسەنە.
– “ڕۆشن” فارسییه، “ڕووناک” کوردیی ڕه‌سه‌نه. “ڕۆشنبیر” بکە بە: “ڕووناکبیر” جوانترە. به‌ڵام ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و پایەته‌ختی ڕۆشنبیری، وەک خۆیان به‌کار بهێنه، تا ئەو کاتەی ئەوانیش ڕاستی دەکەنەوە.
– “په‌ناهه‌نده” کوردی نییە، “په‌نابه‌ر” کوردییە.
– “بزنسمان” کوردی نییە، “کارساز” کوردییە.
– “هه‌زاره‌ها، جۆره‌ها” کوردی نین، پاشگری کۆی “ها” فارسییه، “هه‌زاران، جۆران” کوردیین.