1- ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە، دەبێت بە ئەلفوبێی کوردی بنووسرێت؛ نابێت وەک خۆی دابنرێتەوە، یان دەکرێت دەربڕینە ئۆرجیناڵەکەی بخرێتە ناو کەوانەوە.
وەک: ئهڵڵا (الله)، قهڵهم، ئهکبهر، فهیسبووک، دیفاکتۆ، کۆمپیوتهر، دۆستۆیڤسکی…
2- ھەموو پیتێک لە عەرەبیدا “شەددە ــّــــ”ی لەسەر بێت، بە کوردی پیتەکە دووبارە دەبێتەوە. ھەڵەیەکی گەورەیە بە یەک پیت دای بنێین، بە بیانووی ئەوەی نابێت دوو پیتی سادە لەتەنیشت یەکەوە ھەبن. لە ئەرلفوبێی ئارامیدا، زۆر جار دوو پیتی سادە لەتەنیشت یەکەوە جێیان بووەتەوە.
نموونە: ماددە، سوننە، حەللاج، عەبدوڵڵا، نيزار قەببانی، شەدداد، عومەری کوڕی خەتتاب، کوللـە، گوللـە…
مەگەر وشەیەک بە کوردی، بە شێوەیەک خەڵکی لەسەری ڕاھاتبن. بۆ نموونە، مەرج نییە وشەی “موحەممەد” وەک خۆی بنووسین، لەکاتێکدا خەڵک بە “محەمەد” ڕاھاتوون و گرفتێکی زمانەوانی دروست ناکات. خۆ ئەویش بە ڕاستی بنووسرێت، باشترە.