ناساندن بە شوێن

جۆرێک لە ناسناو لەناو کورددا، پێوەستە بە شوێنەوە، لەم کاتەدا پیتی “ی” پێوە دەلکێت.

 وەک: ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، کارزان هه‌ولێری، سه‌عدوون شێخانی، سانا بەرزنجی

ئه‌گه‌ر پیتی کۆتاییی شوێنه‌که‌یش بزوێن بوو، به‌ دوو “ی” دروست ده‌بێت که‌ یەکەمیان ساده‌یه‌ و ئه‌وی تر بزوێنه‌.

وەک: شه‌فیق ئه‌حمه‌دئاوایی، سه‌نگه‌ر شنۆیی، حسێن ئاکرێیی یان ئاکره‌یی، حه‌مه‌ لادێیی

شكار كۆیی، لەم نموونەیەدا دیارە بزوێنی وشەی “كۆیە” كراوە بە “ی”، چونكە پێش بزوێنەكە پیتی “ی” هەبووە.

ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ خۆی به‌ پیتی “ی” ته‌واو بوو، ئه‌وا هیچی پێویست نییه‌. وەک: کاروان سلێمانی، حه‌سه‌ن کانیماسی، ئازاد ئامێدی

error: Content is protected !!