قرتاندنی پیت لە زمانی کوردیدا (لە کاتی دەربڕیندا) هەر لە کۆنەوە کورد بۆ خێراگۆیی، بەپێی دەڤەرە جیاوازەکان بەکاری هێناون و بەشێکن لە جوانکاریی زمان. لە نووسیندا، بۆ ئەوەی زمانێکی ستاندارد دروست ببێت، پسپۆڕان پێیان باشترە خۆمان لەو قرتاندنی پیتانە ڕزگار بکەین. ئەمانەی خوارەوە باوترین نموونەکانن:
- پیتی “ت”ـی کۆتاییی کار، باشترە هەردەم بنووسرێن؛ خۆ ئەگەر نەشنووسرێن، نابێتە هەڵە.
بۆ نموونه: دهچێت: دهچێ، دهڕوات: دهڕوا، دهکات: دهکا…
- ھەر وشەیەک کە بە “ێک” کۆتایی بێت، ئەگەر پیتی “ک” نەنووسین و ماناکەشی نەگۆڕی، هەڵەش نەبێت، ڕاستتر ئەوەیە کە بنووسرێن. وا خۆت فێر بکە، هەرگیز نەیانقرتێنیت.
وەک: کاتێک: کاتێ، بڕێک: بڕێ، چاوێک: چاوێ…
- قرتاندنی پیتی “ئـ” لە زمانی كوردیدا ڕیشەیەكی درێژی هەیە. وەک چۆن دەنووسین: ترشاو (ترش+ئاو)، کوڵاو (کوڵ+ ئاو)، باراش (بار+ ئاش)… بەو شێوەیە جوانترە بنووسین: ڕۆژاوا، خۆراوا، کاراسانی، ماڵاوایی… لەجێی: ڕۆژئاوا، خۆرئاوا، کارئاسانی، ماڵئاوایی…
- کاتێک “لە” بە “ئەوێ، ئێرە” دەلکێندرێت، “ئە، ـەئـ” دەقرتێندرین:
لە ئەوێ – ئە = لەوێ.
لە ئێرە – ـەئـ = لێرە.