جێناوی نیشانه، ئەگەر ئاوەڵکاری “کات” یان “شوێن“ـيان بەدوادا هات، به وشه‌ی دوای خۆیانه‌وه ده‌لکێندرێن.
وەک: ئه‌مشه‌و، ئه‌وڕۆ، ئه‌مڕۆ، ، ئەڤرۆ، ئه‌مساڵ، ئه‌مجار، ئه‌مبه‌ر…
ئەگەر پاش ئاوەڵکاری کات، پاشبەندی “ـە، ی” پێوە بێت، ئەوا وەک دوو وشەی سەربەخۆ دەنووسرێن: ئەم شەوە، ئەم ساڵە، ئەم جارە، ئەم خوارە، ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە…