به‌كارهێنانی “تر، دی، دیكه” سێ ئامرازی نێوانگیرین و نابێت هیچیان فه‌رامۆش بكرێن.
وشه‌كان سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێن و به وشه‌ی پێش و دوای خۆیانەوە نالكێن.
وه‌ک: ژه‌مێكی تر، ماڵێكی دی، پڕته‌قاڵێكی دیكه..
سەرنج/ “دیکە”، کەمێک لە “تر” و “دی” جیاوازە. ئەمیان کاتێک بەکار بهێنە کە هەردوو لای نێوانگیرییەکە، کتومت وەک یەک بن.
نموونەیەکی تەڕ:
ئامینێ گیان تۆ گوڵەکەمی، گوڵەکەم لە شارە
مەمکی چەپی زەردەبەیە، ئەوی دیکەی هەنارە
زەردەبەی و هەنار، هێندەی یەکن. وا دیارە ئامینە خان، سنگی بەرز بووە و خواریش نەبووە.
ئامرازی “تر، ترین”ـی به‌راوردكاری، به وشه‌ی پێش خۆیانه‌وه ده‌لكێن و نابێ جیا ببنه‌وه. زۆربەی ئەوانەی گوایە نووسەرن، نازانن “تر”ی بەراوردکاری و “تر”ی نێوانگیری جیا بکەنەوە.
وه‌ک: جوانتر، جوانترین، باشتر، چاكترین، گونجاوتر، خاوێنترین…