گۆڕینی پیتی “د”ی سه‌ره‌تای کار بۆ “ئـ”، له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیای کوردییه‌وه، به ته‌واوی قەدەغە کراوە و ده‌ربڕینێکی ناوچه‌یییه.
وەک: ئه‌مه‌وێ، ئه‌ڕوانم، ئه‌چم… لەجێی: دەمەوێت، دەڕوانم، دەچم…
جێی ئاماژه‌یه، شاعیران و ڕۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی، له مه‌حوی تا ده‌گاته شێرکۆ بێکه‌س و دواتریش، “د”ی کاری ڕانەبردوو ده‌که‌نه “ئـ”. هه‌ڵبه‌ت وەک عەرەب دەبێژن: ئه‌وه‌ی بۆ شیعر ڕه‌وایە، ڕەنگە لە جێی دیکە ناڕەوا بێت.