کاتێک “بە” دەچێتە سەر وشەیەک

کاتێک “بە” دەچێتە سەر وشەیەک و دەبێتە ئاوەڵکاری ڕوونکردنەوە بۆ کارەکە، ئەوا بە وشەکەوە دەلکێت. وەک: بەدڵنیایی، بەتووڕەیی، بەخێرایی، بەشادی، بەپانی، بەئەسپایی

بۆ ئەوەی بزانین لە کوێ ئەو “بە”یە بە وشەکەوە دەلکێت، دەشێت بیکەینە وەڵامی پرسیاری چۆنییەتی. نموونە:

چۆن دەپاڕایەوە؟

وەڵام: بەداماوی.

error: Content is protected !!