کاتێک “بێ” لەگەڵ وشەیەکی دیکەدا دێت، ئەگەر ناوێکت ههبوو و خاوەندارییەتییەکەی لێ سهندرابێتهوه، ئەوا پێوەی دەلکێت.
وەک: بێکەس، بێباوک، بێبار، بێکار، بێپارە، بێوڵات، بێتام.
واتە کەسێک کە کەسی نییە، کەسێک کە باوکی نییە، کەسێک کە باری نییە، کەسێک کە کاری نییە… لە زمانە ئەورووپییەکانیشدا دەکرێتە یەک وشە: بێخانوو Homeless، بێتام Tasteless…
بەڵام کاتێک “بێ” لەجێی مانای “less” دەگۆڕێت بۆ “بەبێ without” ئەوا لێی جیا دەبێتەوە:
بێ کەس، سەری نایەوە.
بێ کار، لە ماڵ چووە دەر.
نەچم شەرتە هەتا ئەو خوارە، بێ تۆ…