ڕ یان ر

“ڕ” و “ر” لە زمانی کوردیدا دوو پیتی جیاوازن. جوانیی ئەلفوبێی ئارامی لەوەدایە، ھەرچی دەنووسین، ئەوە دەخوێنینەوە، بۆیە ھەڵەیە، کاتێک دەگوترێت: لەبەر ئەوەی ھەموو “ڕ”یەکی سەرەتای وشە قەڵەوە، کەواتە ئەو حەوتەی ژێری زیادەیە. بەداخەوە، تا ئێستە زۆربە لەسەر ئەوە بەردەوامن. ھیچ ھێمایەک لەناو ڕێنووسی کوردیدا زیادە نییە؛ تەنانەت ئەگەر لە سەرەتای وشەیش بوو، ھەر دەبێت وەک خۆی بنووسرێت.

وەک: ڕزگار، ڕامان، ڕەنگ، ڕێواس، ڕیشۆڵە، ڕێبین، ڕێنوێن

error: Content is protected !!