ڕسته‌سازی، به‌شی دووه‌می ڕێزمانه و یه‌کێکه له زانسته فرەوانه‌کان له هه‌موو زمانێکدا. له‌م به‌شه‌دا، تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر جۆره‌کانی ڕسته:
- جۆره‌کانی ڕسته له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه:
- ڕسته‌ی هه‌واڵگه‌یاندن: کارزان ده‌چێت بۆ قوتابخانه، ئازاد سەری لە نەوزاد دا، ئه‌و دوێنێ به‌یانی هات…
- ڕسته‌ی پرسیاری: چۆن یارییه‌که‌تان برده‌وه؟ کێ شاری سلێمانیی دروست کرد؟…
- ڕسته‌ی فه‌رماندان: نه‌سرین بڕۆ، هه‌ڵمه‌ت به‌رن، ده‌رگه‌که داخه، شێرزاد دانیشه…
- ڕسته‌ی سه‌رسڕمان: ئۆخه‌ی، له‌م بابه‌ته ڕزگارمان بوو!
- جۆره‌کانی ڕسته له ڕووی پێکهاتنه‌وه:
- ڕسته‌ی ساده:
- ساده‌ترین ڕسته: ڕۆیشت، که‌وت، برد.
- ساده‌ی ئاسایی: سیروان وانه‌که‌ی خوێند.
- ساده‌ی فرەوانکراو: دوێنێ ئێواره، ئه‌حمه‌د نانی به کەوچک خوارد.
- ڕسته‌ی لێکدراو:
- لێکدراوی هاوڕێک:
ئامەد ڕۆیشت و داریۆ هات.
حەمە هەستا، ئینجا کەڤی هەستا.
ئاریمان و کۆساری هاتن.
- لێکدراوی هه‌ڵبژاردن: یان بڕۆ یان دابنیشه. بڕۆ یان دابنیشه.
- لێکدراوی پێچه‌وانه: ئاڵا زیره‌که به‌ڵام نا‌خوێنێت. لیڤه‌رپوول به‌هێزه به‌ڵام جامه‌که ناهێنێ.
- لێکدراوی نه‌رێیی: نه ده‌ڕوات نه داده‌نیشێ.
– ڕسته‌ی ئاڵۆز:
ئه‌حمه‌د که هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی یۆڤانتوسه، نه‌هاتبوو.
سلێمانی که پایەته‌ختی ڕۆشنبیرییه، شارێکی گه‌شتیارییشه.
که به‌هار هات ده‌چینه سه‌یران.