لە قۆناغی بنەڕەتییەوە تا دوایین پۆلەکانی خوێندنگە لە باشووری کوردستاندا، ڕێزمان دەخوێندرێت و لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕەوە ئامادە کراوە، بۆیە گرفتی گەورەی “ڕاستنووسی” لە نەزانینی ڕێزمان نییە و زۆرینەی خەڵک لە باشوور، تا ڕادەیەک دەیزانن یان ھیچ نەبێ پێی ئاشنان. گرفتە گەورەکە لە بوارەکانی تری وەک ڕێنووس و خاڵبەندی و جواننووسیدایە. لەم بەشەدا، تەنیا چاوپێداخشانێکی خێرا بۆ بابەتە سەرەکییەکان دەکەم.
بە شێوەیەکی گشتی، کاتێک وشەی “ڕێزمان” دێتە بەر گوێمان، واتە لێکۆڵینەوە لە دوو جۆر پێکھاتەی زمان کە بریتیین لە:
1- وشەسازی (مۆرفۆلۆجی)
زانستێکه له وشه ده‌کۆڵێته‌وه و ئاماژه بۆ به‌شه‌کانی ئاخاوتن ده‌کات که بریتیین له: ناو، جێناو، ئاوه‌ڵناو، ئاوه‌ڵکار، کار..هتد. ئه‌وه‌ی جێی تێبینییه، زۆربه‌ی به‌شه‌کانی ئاخاوتن له زۆربه‌ی زمانه‌کاندا وەک یه‌که و ته‌نیا گۆڕانکارییه ورده‌کانی زمانه‌که جیاوازن، ئه‌مه‌ش مانای وایه، ڕێزمانی کوردییش له وشه‌سازیدا سوودی له زمانه‌کانی تر وه‌رگرتووه.
وشه له زمانی کوردی‌دا دوو جۆره:
– وشه‌ی ته‌واو: به‌و وشانه دەگوترێت، به ته‌نیا به‌کار دێن و به ته‌نیاش مانا ده‌به‌خشن.
– وشه‌ی ناته‌واو: به ته‌نیا به‌کار نایه‌ت، بگره پێویستی به که‌ره‌سته‌ی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مانا ببه‌خشێت.
2- ڕسته‌سازی
ئه‌م زانسته جیاوازیی دروستکردنی ڕسته له زمانی کوردی‌دا ده‌رده‌خات و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕسته ده‌کرێ له ڕووی پێکهاته‌وه: ساده، لێکدراو، تێکه‌ڵ، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ پێکهاتەکانی ناو ڕسته‌که ده‌کات وەک: بکه‌ر، کار، نیهاد، گوزاره… له‌م زانسته‌دا فێر ده‌بین ڕسته‌که له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه چییه: هه‌واڵگه‌یاندن، پرسیارکردن، سه‌رسڕمان و فه‌رماندان.
- جۆره‌کانی ڕسته له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه:
- ڕسته‌ی هه‌واڵگه‌یاندن: کارزان ده‌چێت بۆ قوتابخانه، ئازاد سەری لە نەوزاد دا، ئه‌و دوێنێ به‌یانی هات…
- ڕسته‌ی پرسیاری: چۆن یارییه‌که‌تان برده‌وه؟ کێ شاری سلێمانیی دروست کرد؟…
- ڕسته‌ی فه‌رماندان: نه‌سرین بڕۆ، هه‌ڵمه‌ت به‌رن، ده‌رگه‌که داخه، شێرزاد دانیشه…
- ڕسته‌ی سه‌رسڕمان: ئۆخه‌ی، له‌م بابه‌ته ڕزگارمان بوو!
- جۆره‌کانی ڕسته له ڕووی پێکهاتنه‌وه:
- ڕسته‌ی ساده:
- ساده‌ترین ڕسته: ڕۆیشت، که‌وت، برد.
- ساده‌ی ئاسایی: سیروان وانه‌که‌ی خوێند.
- ساده‌ی فرەوانکراو: دوێنێ ئێواره، ئه‌حمه‌د نانی به کەوچک خوارد.
- ڕسته‌ی لێکدراو:
- لێکدراوی هاوڕێک:
ئامەد ڕۆیشت و داریۆ هات.
حەمە هەستا، ئینجا کەڤی هەستا.
ئاریمان و کۆساری هاتن.
- لێکدراوی هه‌ڵبژاردن: یان بڕۆ یان دابنیشه. بڕۆ یان دابنیشه.
- لێکدراوی پێچه‌وانه: ئاڵا زیره‌که به‌ڵام نا‌خوێنێت. لیڤه‌رپوول به‌هێزه به‌ڵام جامه‌که ناهێنێ.
- لێکدراوی نه‌رێیی: نه ده‌ڕوات نه داده‌نیشێ.
– ڕسته‌ی ئاڵۆز:
ئه‌حمه‌د که هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی یۆڤانتوسه، نه‌هاتبوو.
سلێمانی که پایەته‌ختی ڕۆشنبیرییه، شارێکی گه‌شتیارییشه.
که به‌هار هات ده‌چینه سه‌یران.