کار (کردار، فرمان) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ڕوودان و کاتی تێدایە. شتێک ڕووی دابێت و کاتەکەشی ڕوون بێت، ڕابردووە یان ڕانەبردوو.
- یەکەم: کار له ڕووی کاتهوه، بەسەر دوو کاتدا دابەش دەبێت:
- کاری ڕابردوو: ئهو کارهیه ڕوودانهکهی پێش کاتی ئاخاوتنهکه بێت. بۆ دروستکردنی، پهنا دهبرێته بهر چاوگ، “ن”ی کۆتایی لادهبرێت و وشهکه دوای بوونی به ڕابردوو، به یهکێ لهمانه کۆتایی دێت: وو، ی، د، ا، ت. وەک: چوو، کڕی، کرد، سووتا، خهوت.
کاری ڕابردوو چهند جۆرێکه:
– ڕابردووی نزیک: چوو.
– ڕابردووی بهردهوام: دهچوو.
ڕابردووی دوور: چووبوو.
ڕابردووی تهواو: چووه.
- کاری ڕانهبردوو: ئهو کارهیه، ڕوودانهکهی دهکهوێته دوای ئاخاوتن، واته هێشتا ڕووی نهداوه. بهم شێوهیه دروست دهبێ: دە + ڕهگی چاوگ+ جێناوی لکاو. وەک: دهخۆم، دهشوات، دهکڕێت… لە کاتی نەرێدا، “دە” دەگۆڕێ بۆ “نا”: نامرێت، ناچن…
- دووەم: کار له ڕووی هێزهوه:
- کاری تێپهڕ: ئهو کارهیه، کاریگهریی هێزهکهی له بکهرهوه تێ دهپهڕێت بۆ سهر کهرهستهیهکی تر، ئهویش بهرکاری ڕاستهوخۆیه. وەک: گۆران سێوەکهی خوارد.
گۆران: بکهر.
سێوەکهی: بهرکاری ڕاستهوخۆ.
خوارد: کاری ڕابردووی تێپهڕ.
- کاری تێنهپهڕ: ئهو کارهیه که کاریگهریی هێزهکهی له بکهرهوه بۆ سهر بهشێکی تر تێ ناپهڕێت. وەک: ڕزگار ڕۆیشت.
- سێیەم: کار له ڕووی پێکهاتهوه:
- کاری سادە: لە یەک وشەی سادەی سەربەخۆ پێک دێت. وەک: برد، ڕۆیشت، شکا…
- کاری داڕژاو: لە کارێکی سادە و پێشگر یان پاشگر یان ھەردووکیان پێک دێت. وەک: ھەڵواسی، ڕاگرت، داخستەوە، خواردەوە، دۆزییەوە…
- کاری لێکدراو: لە دوو وشەی سادە یان زیاتر پێک دێت و وەک وشەیەکی سەربەخۆ ئەرکی خۆیان لە ڕستەدا دەبینن.
پێویستە لێرەدا شتێک بگوترێت، پسپۆڕانی زمان لە کاری لێکدراودا، ڕای جیاوازیان ھەیە، ئایا ھەردوو وشەکە پێکەوە دەلکێندرێت یان جیا دەکرێنەوە. لە بەشی “ڕێنووس”ـدا نەمشاردووەتەوە کە جیاکردنەوە بە پەسەند دەزانم. وەک: سوار بوو، ماڵئاوایی کرد، کونکون کرد، لەھۆش چوو…
- چوارەم: کار له ڕووی تەواوییەوە، بەسەر کاری تەواو و کاری ناتەواودا دابەش دەبێت.
- کاری تەواو: بریتییە لەو کارەی کات و ڕوودانی تێدایە کە بریتیین لە ڕابردوو، ڕانەبردوو و فرماندان و لە ڕووی هێزیشەوە بەسەر تێپەڕ و تێنەپەڕ دابەش دەبێت.
- کاری ناتەواو: بریتییە لەو کارەی تەنیا کاتی تێدایە، ڕابردوو، ئێستە و داهاتوو دەگرێتەوە و هەموو کارە ناتەواوەکان لە چاوگی “بوون” وەرگیراون: بوو، بووە، دەبم، دەبین، دەبێت… کاری ڕابردوو بە تەنیا بەکار نایەن، بەڵکوو دەچنە سەر وشەیەکی تر.
سەیوان زیرەک بوو. (کاری ناتەواو بۆ کاتی ڕابردوو.)
ئامەد زیرەکە. (کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستە)
کەڤی دەبێت بە ئەندازیار. (کاری ناتەواو بۆ کاتی داهاتوو)
- پێنجەم: کار له ڕووی ئەرێییەوە
بەسەر دوو جۆر دابەش دەبێت: کاری ئەرێیی و کاری نەرێیی. پێویست ناکات لەسەر کاری ئەرێیی بڕۆین. کاری نەرێیی، بەم شێوەیە دروست دەکرێت.
بۆ کاتی ڕابردوو، نیشانەی “نە” دەچێتە سەر کارەکە:
ئەرێ نەرێ
کرد نەکرد
برد نەبرد
ڕۆچوو ڕۆنەچوو
بەخێو کرد بەخێو نەکرد
بۆ کاتی ڕانەبردوو، نیشانەی “نا” دەچێتە سەر کارەکە:
ئەرێ نەرێ
دەکەم ناکەم
دەخوات ناخوات
دەبات نابات
بۆ کاتی ڕانەبردووی دانانی، لەجێی “ب”ی ئەرێ، دەبێتە “نە”:
ئەرێ نەرێ
بخوات نەخوات
بچێت نەچێت
بڕوات نەڕوات
بۆ کاتی ڕانەبردووی فەرماندان، “مە” دەچێتە شوێنی مۆرفیمی “ب”:
ئەرێ نەرێ
بخۆ مەخۆ
بڕۆ مەڕۆ
بکێڵن مەکێڵن