ئاوه‌ڵکار (ئاوه‌ڵفرمان) به‌شێکی ئاخاوتنه، وه‌سفی کارێک له ڕسته‌دا ده‌کات و کات، شوێن، چۆنییه‌تی، چه‌ندێتی و زۆر ڕوونکردنه‌وه‌ی تر ده‌ستنیشان ده‌کات.
1- ئاوه‌ڵکار له ڕووی واتاوه:
- ئاوه‌ڵکاری کاتی: دوایی ده‌چم بۆ ئاهه‌نگه‌که.
- ئاوه‌ڵکاری شوێنی: شیلان له‌ژێر داره‌کەدا خه‌وتووه.
- ئاوه‌ڵکاری چۆنیه‌تی: سۆزان جوان ده‌ڕوات.
- ئاوه‌ڵکاری چه‌ندێتی: سۆلاڤ دیسان هات.
- ئاوه‌ڵکاری نه‌رێیی: هه‌رگیز ناچمه ئاهه‌نگه‌که.
- ئاوه‌ڵکاری دڵنیایی: هه‌ڵبه‌ت کاره‌که ناکه‌ین.
- ئاوه‌ڵکاری دووباره‌کردنه‌وه: دیسان وانه‌که ده‌ستی پێ کرد.
- ئاوه‌ڵکاری هۆ و مه‌به‌ست: کچەکە لەخۆشیدا گریا.
- ئاوه‌ڵکاری ڕێکخستن: قوتابییه‌کان به‌ڕیز هاتنه ده‌ر.
2- ئاوه‌ڵکار له ڕووی پێکهاته‌وه:
- ئاوه‌ڵکاری ساده: خێرا، هێمن، خراپ، زۆر، ئێستا…
- ئاوه‌ڵکاری داڕژاو: به‌ناز، بێگومان، پیاوانه، بێباک…
- ئاوه‌ڵکاری لێکدراو: پۆل پۆل، ڕۆژ به ڕۆژ، پڕ به ده‌م، هه‌رده‌م، ئه‌مشه‌و، له‌سه‌ر لا، سه‌ره‌وخوار…