“به‌لای منه‌وه مرۆڤ نهێنییه، ئه‌م نهێنییه‌ش ده‌بێ شی بكرێته‌وه. هه‌موو ژیانم بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و نهێنییه ته‌رخان ده‌كه‌م. مرۆڤ له كوێوه هات؟ خۆی چییه؟ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا؟ بۆچی مرۆڤه‌كان سنووری برا مرۆڤه‌كانیان ده‌به‌زێنن؟ ئه‌ی بۆچی هه‌ندێك جار باشه و هه‌ندێك جار خراپ؟” دۆستۆیڤسكی
كێمان هه‌یه ڕۆماننووسی مه‌زنی ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی نه‌ناسین؟ كێمان هه‌یه چه‌ند ڕۆمانێكی نه‌خوێندبێته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هزر و ئه‌ندێشه‌كانی نه‌كردبێ؟ ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنیش له خوا!
فیۆدۆر و هه‌ر 10 هاوڕێكه‌ی، به‌یانیی ڕۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌می 1849ز به‌ره‌و یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی بتڕسبۆرگ بران، بۆ ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ. تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه بوو، ئه‌ندام بوون له ئه‌نجوومه‌نی “بتراشیڤسكی”. به‌و عاره‌بانه‌یه‌ی بۆ گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوازرانه‌وه و ماوه‌ی ئه‌وان و سێداره‌كه ته‌نیا چه‌ند خووله‌كێكه، دۆستۆیڤسكی ده‌ڵێ: “پێم وابوو كاتێكی هێنده درێژه، ته‌واو نابێ. هێشتا بیرێكی زۆر ماوه له مێشكمدا و ده‌توانم گه‌ڵاڵه‌یان بكه‌م و دوا چركه‌ی ژیانیش هێشتا زۆر دووره!”.
له ڕۆمانی “گه‌مژه” له زمانی میشكینه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تراژیدی، ئه‌و ساته ترسناكه باس ده‌كات كه به‌ره‌و سێداره براوه و چه‌شتوویه‌تی. ئه‌و ئازاره ده‌روونی و گرژیانه ده‌گێڕێته‌وه، چۆن تۆقاندوویه‌تی. له‌و كاته‌ی بڕیاری سێداره‌كه ده‌خوێننه‌وه، گوێیه‌كانی به‌و پیتانه ده‌هه‌ژێ، ئاخر دڵنیایه ماوه‌ی ئه‌و له ژیاندا ته‌نیا چه‌ند خووله‌كێكه، زۆر به نه‌بڕاوه باسی ده‌كات و پێی وایه هێنده درێژه، كاتی ئه‌وه‌ی نییه بیر له دوا سات بكاته‌وه!
ئا له‌م كاته‌دا، له نێوان ژیان و مردن، پرسیاره‌كان له مێشكی دۆستۆیڤسكی دێن و ده‌چن.. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه لێره‌یه، هێنده‌ی نه‌ماوه نه‌مێنێ و بچێته شوێنێكی تر، به‌ره‌و جیهانێكی جیاواز.. ئێ باشه دوای مردن، ئه‌و جیهانه جیاوازه چییه؟ ئه‌و پرسیاره هێنده ئازاری به‌سوێی خسته دڵییه‌وه، چونكه تاكه پرسیاره نازانێ به هزری خۆی وه‌ڵامی بداته‌وه، پێ خۆشتر بوو، زوو له‌سێداره بدرێ و له‌كۆڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه پرسانه ببێته‌وه كه وه‌ك چه‌كوچ به مێشكی‌دا ده‌كێشن. پرسیاره‌كه له‌سه‌ر مانای ژیان و ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو، به‌ره‌و ژیانێك، له ساتێك‌دا پێی وا بوو “ئیتر ده‌كه‌وێته خۆشییه‌كی نه‌بڕاوه و هه‌ر خووله‌كێكی ته‌مه‌نێكه و هه‌موو خووله‌كه‌كانی به باشی خه‌رج ده‌كات و هیچی به خه‌سار ناچێ!” وه‌ك چۆن له ده‌قه ئایینییه‌كاندا هاتووه.
كاتی ئه‌وه هاتووه، پێ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سێداره‌كه دانێ و هه‌موو پلیكانه‌كه‌ی بڕیوه و هێنده تۆقیوه، به‌ته‌واوی داهێزراوه. ده‌یزانی ئیدی هیچ شتێك ناتوانێ ئه‌مه بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه به ته‌واوی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و تاقه‌تی به‌رگریی نه‌ما (خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی هزریمان مه‌به‌سته). چونكه مرۆڤ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: “كاتێك ده‌زانێ هیچ هیوایه‌كی نه‌ما و ناتوانێ حاشای لێ بكات، وه‌ك چۆن خانووه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕووخا بێت، ئیتر ته‌نیا ده‌یه‌وێ چاوی داخات و بیر له هیچ نه‌كاته‌وه، چی ده‌بێ با ببێ!”.
له ساتی ئاوادا كه ده‌مێك پێش ڕووداوه‌كه‌یه، شتێكی سه‌یر ڕوو ده‌دات، مێشكی به ته‌واوی زیندووه و بیره‌كانی زۆر قووڵ ده‌بێته‌وه و به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه ده‌چێته ناو هه‌موو ورده‌كارییه‌كی له چوارده‌وریدا هه‌ن، وه‌ك بڵێی “ئامێرێكه، تایبه‌ت بۆ وردبوونه‌وه له شته‌كانی چوارده‌وری دروست بووه (فیۆدۆر وا ده‌ڵێ)”، ئه‌و بایه‌خه به هه‌موو شتێك له سه‌رێكه‌وه پێكه‌نیناوییه، چه‌نده سه‌یریشه! ئه‌و پیاوه‌ی وا به ته‌مایه په‌ت بكاته ملی، ئاگای لێیه چی له گیرفانیدایه، سه‌رنجی ئه‌وه‌شی داوه، یه‌كێك له قۆپچه‌كانی كراسه‌كه‌ی كه‌وتووه. فیۆدۆر ده‌ڵێ، “نازانم بۆ بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌م بۆ ئه‌م ورده‌كارییه بێ مانایانه له‌بیر برده‌وه، له كاتێكیشدا كه تۆقێنه‌رترین دۆخه؟”.
په‌ته‌كه له ملیدایه.. پێش ئه‌وه‌ی ته‌پڵه‌كی ژێر پێی فیۆدۆر و هاوڕێكانی لا ببه‌ن، نووسراوێك له ئیمبراتۆڕه‌وه هات و تێیدا لێخۆشبوو‌ن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رده‌چێ. سێداره‌دانه‌كه گۆڕدرا بۆ گرتن له‌گه‌ڵ كاری گران. دۆستۆیڤسكی ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ستكه‌وت كه پێش كه‌مێك به خه‌یاڵ بیری لێ ده‌كرده‌وه و وه‌ك به‌ڵێنی دابوو، ئیدی بڕیاری دا، هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ گه‌ڕان به‌شوێن مانای ژیان خه‌رج بكات. هه‌ر بۆیه له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دواتریدا، له مانای بوونی مرۆڤ قووڵ بووه‌ته‌وه.
ئه‌م ئه‌زموونانه‌ی فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سێداره بوو تا دوا سات و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له گرتووخانه‌ی سیبیریا، له‌گه‌ڵ ئه‌و بلیمه‌تییه‌ی مێشكی خۆی، بوونه هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه مه‌زنانه‌ی هه‌تا مرۆڤ هه‌بێ، چێژی لێ وه‌رده‌گرێ. باڵاترینیان: “گه‌مژه” و “تاوان و سزا”یه، تا ده‌گاته “برایانی كارامازۆڤ” كه ته‌واوی هێزی بیری خۆی تێدا به‌كار هێناوه و خۆی به كاری هه‌ره مه‌زن و جێی شانازی ده‌زانێ. هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ئه‌و سێداره‌یه، له مرۆڤێكی شۆڕگێڕیی هیچگه‌راییه‌وه به‌ره‌و ئینجیلی ده‌بات و خۆی له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌دۆزێته‌وه!
ڕ‌ومانه‌كانی دۆستۆیڤسكی، باسی ناخی مرۆڤن، وه‌ك چۆن زۆر به چڕی وێنه ئاڵۆزه‌كانی كه‌سایه‌تیی مرۆڤی به زمانێكی كۆمه‌ڵناسی نووسیوه و وای كردووه، هه‌رگیز ڕۆمانه‌كانی ته‌نیا وه‌ك بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی ته‌ماشا نه‌كرێ و له خانه‌یه‌كی سایكۆلۆژیشدا جێیان بكرێته‌وه، ئه‌مه جگه له قووڵایی بیره فه‌لسه‌فییه‌كانی زاڵه به‌سه‌ریاندا. هیچ كۆمه‌ڵناسێك نییه، هیچ قوتابخانه‌یه‌كی سایكۆلۆژی نییه، سوودی له‌م پیاوه ڕووسییه نه‌بینیبێ كه به ڕێكه‌وت له ته‌ختی سێداره به زیندوویی هاته خواره‌وه. جوانییه‌كی فیۆدۆر ئه‌وه‌یه، ئه‌م شیكردنه‌وانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ناخی مرۆڤ نه‌خستووه‌ته‌وه قاڵبێكی دۆگماوه و هه‌میشه پێی وایه مه‌ته‌ڵێكی ئاڵۆزه و هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه و ناتوانین به ئاسانی ده‌ستی پێوه بگرین. ته‌نانه‌ت توانای هزریشمان بلیمه‌تانه بێت و ئاستی شیكردنه‌وه‌مان بۆ ده‌روونی كه‌سه‌كان له‌وپه‌ڕی هێزدا بێت و باشترین وشه‌كانیشمان لا بێت تا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی پێ بنووسین كه هه‌موو ئه‌مانه مه‌به‌ستی خۆیه‌تی، هه‌ر ناتوانین بگه‌ین به ته‌واوی نهێنییه‌كانی ناخی مرۆڤ. ئیتر ئا لێره‌وه، ڕوانگه‌كانی به‌رانبه‌ر میتافیزیكی ده‌گۆڕێ.
ئایا به‌رژه‌وه‌ندی و دۆخه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ دیاری ده‌كه‌ن؟
له ڕۆمانی “یادگارییه‌كانی خانه‌ی مردووان” دۆستۆیڤسكی باستی ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی ناخ ده‌كات كه مرۆڤ تێی ده‌كه‌وێ، كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخدا، جێگه‌ی نابێته‌وه و ئیتر توڕه‌ییه‌كانی هه‌ر “له‌و ژێرزه‌مینه‌ی لێی ده‌ژی” ده‌ڕژێنێ تا ده‌گاته هه‌موو ده‌وروپشتی. لێره‌دا فیۆدۆر ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، چۆن فه‌لسه‌فه داهێندراوه‌كان له ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و بۆهه‌ڵكه‌وته‌كانی داڕشتووه و هه‌رگیز مه‌رج نییه، حه‌قیقه‌تی باڵا، ئه‌وه بێت كه دركی پێ كردووه! ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تره له تێگه‌یشتنی ئه‌و به‌رانبه‌ر سه‌روو ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ ناتوانێ دركی پێ بكات.. بۆ نموونه خوا.
ئه‌م پیاوه‌ی خانه‌ی مردووان، یاداشته‌كانی به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، چۆن به‌سه‌ر شاری بتڕسبۆرگدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به دوورترین شار له پێشكه‌وتن ناوی ده‌بات، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستێتی.. به‌و هۆیه‌ی شاره‌كه شوێن پیشه‌سازیی سه‌رمایه‌داری كه‌وتووه و ئه‌قڵێكی ئه‌ندازیاریی ڕووت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌قڵ چییه؟ هیچی تر نییه جگه له خزمه‌تكاریی حه‌زه‌كان.. ئه‌و وا ده‌ڵێ.
داڤید دینبی، ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ: “چی هه‌یه له‌وه سه‌رده‌میانه‌تر كه فیۆدۆر به‌و شێوه‌یه ڕه‌خنه‌ی له ئه‌قڵ گرتووه، چونكه لێره‌دا به ته‌واوی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، دۆستۆیڤسكی ده‌یه‌وێ سه‌باره‌ت به ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی چیمان پێ بڵێ. ئه‌و وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌كات، وه‌ك یه‌كێك له شته‌كان. شتێكی ماددیی پێوه‌ست به یاسا هۆكارییه ناچارییه‌كانی هه‌موو شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ”.
ئه‌وانه‌ی پێشبینی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ده‌كه‌ن، وه‌ك پیاوی خانه‌ی مردووان ده‌یگێڕێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی وای بۆ ده‌چن، مرۆڤ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، به‌ڵام ئایا به‌ڕاست مرۆڤ ئاوایه؟ دۆستۆیڤسكی خۆی له ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌كانییه‌وه به “نه‌خێر”ێكی گه‌وره وه‌ڵام ده‌داته‌وه و به به‌ها خێرخوازی و جوانه‌كان به‌راوردی ده‌كات و ته‌نانه‌ت له ڕۆمانی “گه‌مژه”دا له هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه دایده‌ماڵێ. راسكۆڵینكۆف، كوڕه‌كه‌ی وازی له زانكۆ هێنا له “تاوان و سزا”، كاتێك تاوانی كوشتن ده‌كات، به‌هۆی كۆمه‌ڵێ پاڵنه‌ری ده‌روونیی ئاڵۆز و تێكه‌ڵه‌وه، هه‌رگیز پاڵنه‌ره‌كه‌ی ماددی نه‌بووه. “قومارباز”ـه‌كه‌ی هه‌موو گه‌نجینه‌ی خۆی له قوماردا ده‌دۆڕێنێ، ئه‌ویش هۆكاره‌كانی هێنده‌ی ده‌روونی بووه، ماددی نه‌بوون. بێینه‌وه سه‌ر پیاوی خانه‌ی مردووان كه به‌سه‌ر خۆی و مرۆڤایه‌تیدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌موو هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناخی خۆی. پاڵه‌وانی ئه‌م ڕۆمانانه، به‌ڵگه‌ی دۆستۆیڤسكین به‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ زۆر دروورن له‌وه‌ی ته‌نیا كاریگه‌رییه به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئه‌قڵانییه‌كان بیانجوڵێنێ.
ئێسته‌یش ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره بكرێ، ئایا بژارده‌ی ئه‌قڵانیبوون، هه‌میشه زانسته مرۆییه‌كان له‌سه‌ری جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هۆكاری هه‌ڵسوكه‌وته جۆراوجۆره‌كانی مرۆڤن؟. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه، دوایین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ری، خه‌ریكه بۆ هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فیۆدۆر ده‌مێكه پێی گه‌یشتووه: بڕیاری پێشینه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ، ته‌نیا وه‌همه و دووره له ڕاستی. دۆستۆیڤسكی به ڕوونی ده‌ڵێ: “ئه‌قڵ هیچی تر نییه جگه له به‌شێكی تری جه‌سته به‌ره‌و حه‌زه‌كانمان” ڕێك ئه‌و قسه‌یه‌ی پیاوی خانه‌ی مردووان كردی، ئه‌مه‌ش وای كردووه “تاكگه‌رایی ڕووت، ئه‌گه‌ری هه‌یه مرۆڤ به ته‌واوی وێران بكات” ئه‌ی ئه‌وه نییه ڕاسكۆڵینكۆفیشی برده ئه‌و ئه‌نجامه.
“مرۆڤ كرمی زه‌وی و كوڕی ئاسمانه”
ده‌قێكی فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی وه‌ك خۆی: “هه‌ندێ گرفتی تێگه‌یشتن له بوون هه‌یه، له ڕێگه‌ی ئه‌قڵه‌وه بۆمان شی ناكرێته‌وه، چونكه له سه‌روو هێزی دركه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه ناتوانین تێ‌یان بگه‌ین، له ڕێی باوه‌ڕه‌وه نه‌بێ. ئه‌قڵانییه‌تی مرۆڤ، به‌شێكه له سرووست و هه‌موو شتێك نییه، به‌شه‌كه‌ی دی، ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له ژیاندا كه لایه‌نی سۆز و نائه‌قڵانییه. واته ئه‌و شتانه‌ی هه‌رگیز به پێوه‌ری لۆژیك و ئه‌قڵ ناتوانین شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین و به‌شێكیشن له بوونمان”.
له‌ژێر ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی ناخی مرۆڤی تێدایه، به‌و هه‌موو هێما و مه‌ته‌ڵه‌وه كه بونیادی بوونه و ناچارمان ده‌كات بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه، فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی خۆی ناچاری ئه‌وه بووه، لایه‌نگریی ئایین بكات.. لایه‌نگرییه‌كی ناچارییانه. له هه‌وڵی تێگه‌یشتن و ڕێككردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزی و دژبه‌یه‌كانه‌ی مرۆڤ، له بژارده‌ی نێوان ئه‌قڵ و باوه‌ڕ، له پرسیاری مرۆڤ چییه و ژیان چییه؟ دۆستۆیڤسكی لایه‌نی بڕوا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره به باشتر ده‌زانێ، به هه‌موو ئه‌و مانا میتافیزیكیانه‌ی له‌خۆی ده‌گرێ، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی، ئه‌قڵ زۆر له‌وه به‌رته‌سكتره، بتوانێ وه‌ڵام بداته‌وه.
فیۆدۆر پرسیار ده‌كات: چی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دێ، ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێ؟ ئه‌ی چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ جێی خوا بگرێته‌وه و به كه‌یفی خۆی بوونه‌كه‌ی ده‌ستكاری بكات؟ ئه‌و كاته كێ خاڵی سنووریی نێوان دروست و نادروست دابنێ؟ ڕێك ده‌گاته ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه عه‌لی عیززه‌ت بیگۆفیچ بۆ پوخته‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی دۆستۆیفسكی داویه‌ته‌وه: “ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێ، كه‌واته هه‌موو شتێك ڕه‌وایه” و به‌ها ئه‌خڵاقییه‌كانیش مایه‌پووچ ده‌بنه‌وه.
ڕاسكۆڵینكۆف (تاوان و سزا)، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد ئیدی له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان خۆی ڕزگار كردووه، هه‌ستی كرد ده‌توانێ پیرێژنه‌كه بكوژێ، ئه‌وه‌ی بووبووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زۆر كه‌سدا، وه‌ك چۆن هه‌ر ئه‌و كوڕه خۆی ده‌ڵێ: “سۆڵۆن و ناپلیۆن، ئه‌و كاته توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن كه خۆیان له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان داماڵی، ئیتر به ئاسانی توانیان له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، خوێنی خه‌ڵكی بڕێژن، ئاخر ئه‌و به‌هایانه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤ”. به‌ڵام ڕاسكۆڵینكۆف دوای تاوانه‌كه‌ی، نه‌یتوانی له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ی بڕوای پێیه‌تی، به‌رده‌وام بێت و وه‌ك بڕوایه‌كی ئه‌خڵاقی، خۆی خسته به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌كه‌وه.
كاتێك مرۆڤ بڕیار له‌سه‌ر مردنی خوا ده‌دات، وه‌ك چۆن “نیچه” كردی و مرۆڤ خۆی ده‌بێته جێگری خوا، ده‌گات به‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕاسكۆڵینكۆف پێی گه‌یشت و ده‌ست به پێشێلكاری و كاولكاری له‌پێناو ئاره‌زووه‌كانی ده‌كات. دۆستۆیڤسكی ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌مان پێ بڵێ، چونكه وه‌ك پێشتر باسمان كرد، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه، ئه‌قڵی نییه، ئه‌ویش كه‌ره‌سته‌یه‌كه له‌پێناو گه‌یشتن به حه‌زه‌كانی.
دۆستۆیڤسكی پێی وایه، ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێ، مرۆڤیش هه‌ر نییه.. مرۆڤ به مانا مه‌عنه‌وییه‌كانی. وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه بونیاد نرا: “گه‌ردوون هه‌یه، به‌بێ بوونی خوا و ده‌سه‌ڵاتی باڵا ته‌نیا بریتییه له ده‌وڵه‌ت” به‌ڵام ئیریك فرۆم ده‌ڵێ: “بیرمه‌نده‌كان له سه‌ده‌ی هه‌ژده گه‌یشتن به‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له خوا ڕزگار بكات. له سه‌ده‌ی نۆزده له‌ده‌ست به‌هاكانی مرۆڤ خۆی ڕزگاری بوو، به‌ڵام فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی هات و بیری هێناینه‌وه/ ئه‌وه خۆگێلاندنه، بمانه‌وێ خوا و مرۆڤ به‌و شێوه‌یه وێران بكه‌ین”.
دۆستۆیڤسكی له ڕۆمانی “گه‌مژه”دا كه له هه‌موو ڕۆمانه‌كان زیاتر كه‌سایه‌تیی خۆی ئاشكرا ده‌كات، له زاری میره‌وه ده‌نووسێ: “كڕۆكی سۆزی ئایینی، جیایه له هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك و هه‌موو كارێكی خراپ و تاوان و بێبڕوایییه‌ك. ئه‌تێسته‌كان چه‌نده به‌ڵگه كۆ بكه‌نه‌وه، هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان ناتوانن بیگه‌نێ و هه‌تا ژیان مابێ، هه‌ر ده‌مێنێ”.
مرۆڤ و خوا لای دۆستۆیڤسكی

بڵاوی بکەرەوە لە