“تۆی مرۆڤ به‌گشتی، تۆی پیاو به تایبه‌ت، ئه‌و که‌سه نیت که کاره‌که پێی داوی، به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌ته پێناسه ناکرێی، به‌پێی مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌که‌ت ناپێورێی، تۆ گیرفانت نیت، گیرفانت به‌شێکه له تۆ” ئه‌ی تۆ چیت؟
تۆ جۆره ژیانێکت بۆخۆت دیاری کردووه که هه‌ست ده‌که‌ی ئاسووده‌ییت پێ دەبەخشێ، چه‌ندان سه‌عات کار ده‌که‌یت و پاره کۆ ده‌که‌یته‌وه، سواری ئۆتۆمبێل ده‌بی، قاوه تایبه‌ته‌که‌ت له‌و قاوه‌خانه‌یه‌ی هه‌موو جار بۆی ده‌چی ده‌خۆیته‌وه..
که‌واته تۆ له قاڵبێکی دیاریکراودا خۆت قه‌تیس کردووه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ی له‌و ڕیتم و ڕۆتینه ده‌رباز نه‌بی.
ئه‌م شته ماددییانه تۆیان کردووه به پیاوێکی خاوه‌ن نرخ و پێگه و پیاوێکی باشیش ده‌رکه‌وتووی، به‌ڵام له کۆتایییدا ئه‌و هێزه له جه‌سته‌ت ده‌بڕێ و ئه‌و سیسته‌مه که‌پیتالییه هاوکاریت ناکات و له‌پڕ وه‌ک زۆری دیکە ده‌که‌وی، بۆت ده‌رده‌که‌وێ هیچی تر نیت جگه له یارییه‌کی به‌رده‌ست که ته‌نیا ڕووکه‌شیت بۆ کڕینی ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی سیسته‌مه‌که بۆی دیاری کردووی. ئه‌ی تۆ چیت؟
ئه‌مانه‌ی تا ئێسته باسمان کرد، به‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆچوونانه‌ن که له ڕۆمانی “یانه‌ی کوشتن”دا هاتوون. ساڵی 1996 چاک پالانیک، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی بڵاوی کرده‌وه و بووه یه‌کێک له پڕ فرۆشراوه‌کان و دواتر فیلمێکیشی لێ به‌رهه‌م هاتووه که برات پیت، ئه‌کته‌ری ناوداری هۆڵیوود پاڵه‌وانییه‌تیی ده‌گێڕێ.
پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که، ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات خۆی بدۆزێته‌وه و له‌و ژیانه قاڵبییه ڕزگاری بێت و نازانێ چی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی چیدی کۆیله‌ی ڕووکه‌ش نه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر تووش ده‌بێ و له کۆتایییدا هه‌ست ده‌کات خۆی بزر کردووه، چونکه هه‌موو کاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک ڕۆبۆت جێبه‌جێ ده‌کات و ناتوانێ لێیان ده‌رباز بێت.
ڕۆژێکی به گاڵته‌به‌خۆکردنه‌وه ده‌پرسێ: ده‌بێ کام قاپه زیاتر له که‌سایه‌تیی من بچێ؟ ئینجا هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو جۆره‌کانی قاپ بکڕێ بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه که که‌سایه‌تیی ئه‌وی تێدا ده‌رده‌که‌وێ..
ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌ین، ئایا هه‌ر خه‌یاڵی ڕۆمانه؟ ئه‌وه نییه ئێمه‌یش تووش بووین، ده‌بێ جۆری مۆبایل، جۆری جل، ڕه‌نگ، قه‌نه‌فه و په‌رده‌ی ماڵ، هه‌موویان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیی خۆمان بگونجێنین. ئه‌وه نییه که‌سایه‌تییه‌که‌مان به‌و که‌ره‌ستانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه!
له ڕۆمانه‌که‌دا پێمان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆت بیت و ته‌نیا کاڵایه‌ک نه‌بیت له‌به‌رده‌م سیسته‌مێکی داڕێژراودا، وه‌ک جاک (پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که) بکه و هه‌وڵ بده خۆت بدۆزیته‌وه.
یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه، بۆ خۆت بسه‌لمێنه تۆ کاڵا نیت، قاپ و که‌وچک و مۆبایل و کاتژمێر و چاویلکه و بۆینباخ و کابۆ و کاله، تۆ نین، ئه‌وان ته‌نیا که‌ره‌سته‌ن و تۆ مرۆڤیت و هه‌موو ئه‌مانه بۆ خزمه‌تی تۆن، تۆ بۆ خزمه‌تی ئۆتۆمبێل و ڕووکه‌ش دروست نه‌کراویت، ئه‌وان له خزمه‌تی تۆدان.
جاک له‌ناو ڕۆمانه‌که و له فیلمه‌که‌شدا ده‌ڵێ: زۆرێک له خه‌ڵک بۆ چه‌ندان نه‌وه، ئه‌و ئیشانه ده‌که‌ن که ڕقیان لێیه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌ک په‌یدا بکه‌ن، تا ئه‌و شتانه بکڕن که هیچ پێویستیان پێی نییه، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه پێی وایه تۆ نیت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت نه‌بێ.
ئایا هه‌موو ئه‌وه‌ی پیاو ده‌یه‌وێ، گه‌یشتنه به ژن؟
تایلر داردن کچێکی هاوڕێی جاکه، لێی ده‌پرسێ، ئایا هه‌موو ئه‌وه‌ی پیاو ده‌یه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نێرێتیی خۆی به‌سپێنێ، بوونی ژنێکه له ژیانیدا؟ یان ته‌نیا به‌وه ناوه‌ستێ؟
له ڕۆمانی “یانه‌ی شه‌ڕکردن”دا، پاڵه‌وان هه‌موو پێوه‌ره‌کان ده‌شکێنێ و پێمان ده‌ڵێ، ژیانی کلاسیکی و ڕۆتین هه‌رگیز ئاسووده‌یی دروست ناکه‌ن، کارێکی باش و ژنێکی جوان و خێزان و ماڵ، هه‌رگیز پیاو به‌خته‌وه‌ر ناکه‌ن و پیاوه‌تیی پیاویش به‌و شتانه ده‌رناکه‌وێ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، خه‌ریکه ده‌یانخکێنێ و ڕۆحیان ده‌کێشێ و هه‌میشه له گێژاودا ده‌مێننه‌وه و پیاوه‌تیشی له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌م جۆره ژیانه که‌پیتاڵییه‌دا، هه‌میشه ده‌بێ پاره‌ت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بسه‌لمێنی، به‌ڵام پاڵه‌وانی ڕۆمان و جاکی فیلمه‌که شتێکی تر ده‌ڵێن که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ناخی هه‌موو پیاوێکدا هه‌یه و هه‌رکه‌س به شێوه‌ی خۆی ده‌یدۆزێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پیاو بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌تیی خۆی بنوێنێ، پێویستی به‌وه‌یه هه‌میشه له ململانێدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا و هه‌ستی بردنه‌وه و دۆڕان بچێژێ.
پاڵه‌وان لێره‌دا ئه‌و هه‌سته جه‌نگاوه‌رییه‌ی به کڕینی ده‌مانچه‌یه‌ک و ڕاکێشانی بۆ هه‌ر که‌س و کوشتنی ئه‌وانه‌ی پێی وایه شایه‌نن، پیاوه‌تی خۆی ده‌رخست. ئه‌و چێژه‌ی پیاو له‌مه‌دا ده‌ستی ده‌که‌وێ، وه‌ک جاک ده‌یبینێ، هه‌رگیز له دانیشتن و ده‌ستگه‌مه له‌گه‌ڵ ژن‌دا ده‌ستی ناکه‌وێ.
کاتێک پیاو هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانی ده‌ست ده‌که‌وێ، ئیتر تاقه‌تی نامێنێ به‌رده‌وام له‌و ڕۆتینه‌دا بمێنێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات خۆی به شتی نوێوه سه‌رقاڵ بکات که ڕه‌نگه زۆر لاوه‌کیش بن. پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که هه‌رگیز به‌شوێن شتێکی ئه‌سته‌مدا نه‌گه‌ڕاوه تاوه‌کو هه‌ستی خۆشه‌ویستی و سه‌قامگیری بۆ په‌یدا بێت، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ ئه‌و پیاوه‌تییه‌ی ڕۆتینی ژیان و پابه‌ندبوون به کۆمه‌ڵگه وای لێ کردووه له‌ده‌ست بدات، بۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆیه حه‌زی سه‌پاندنی وه‌ک هیوایه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌کانی به‌کار ده‌هێنێ. ئه‌مه‌ش بناغه‌ی یه‌که‌می پیاوه‌تییه. دووه‌م بناغه بریتییه له‌وه‌ی به‌هێزه‌وه ده‌لێ لێ بده‌ی، به‌شێوه‌یه‌ک جێگه ده‌ستت ساڕ‌ێژ نه‌بێ.
“زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی خۆیان له شه‌ڕ دوور ده‌خه‌وه”
هه‌ستی تووڕه‌یی و توندڕه‌وی لای پیاو، مه‌رج نییه ته‌نیا به ئازاردانی خه‌ڵک و شه‌قاوه‌یه‌تی ده‌رببڕدرێ، زۆر جار پیاوان به چوون بۆ یاریی ئاسن و به‌هێزکردنی ماسوولکه‌کانیان ده‌ری ده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌ویش که ده‌بێته ئیشێکی ڕۆژانه، ده‌چێته‌وه قاڵبی ڕۆتین، بۆیه وێنه‌کانی توندڕه‌ویی پیاو چه‌ندان شێوه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له به‌رگێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی که‌شخه‌دا بینوێنی.
ئایا ئه‌و توندێتییه‌ی زۆر جار پیاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی یان له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا به‌کاری ده‌هێنێ، به‌شێکه له‌و ده‌ربڕینی پیاوه‌تییه؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام پیاوه‌تیی ڕاستی ئه‌وه‌یه وه‌ک له ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه، به‌رانبه‌ر ئه‌و پیاوانه بینوێنی که پێت وایه ئه‌وانیش ده‌توانن به هه‌مان شێوه ئازارت بده‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌وان پیاوتری، تۆ زاڵ بووویت به‌سه‌ریداندا، لێره‌دا لووتکه‌ی ئه‌و جێژی پیاوه‌تییه ده‌رده‌که‌وێ که هه‌میشه پیاوان ده‌یانه‌وێ خۆیانی لێ بشارنه‌وه و هه‌میشه له ناخیشیاندا سه‌ره‌تاتکێ ده‌کات.
ئێمەی پیاوان، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یبینن، بەتەواوی خۆمان نین

بڵاوی بکەرەوە لە