فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌لێکدا بووبێته کو‌لتوور، ناتوانین بڵێین کارێکی نوخبه‌وییه، ئاخر پۆلێن‌کردنی نوخبە و عه‌وام به‌پێی نه‌ته‌وه‌کان ده‌گۆڕێ. له مێشکی خۆماندا با گه‌لێک دانێین که زۆر ده‌خوێننه‌وه، با بڵێین ئیسپانیا که ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه له‌وێ له سه‌رووی مامناوه‌نده، که‌سێک ساڵی 12 کتێب بخوێنێته‌وه، پێی نابێ به ده‌سته‌بژێر، کارێکی ئاسایی کردووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، له‌ناو گه‌لێکی وه‌ک عه‌ره‌ب که ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه تێیدا نزمه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به‌پێی وڵاته‌کان جیاوازه) که‌سێک له ساڵه‌که‌دا 12 کتێب بخوێنێته‌وه، به مامۆستای گه‌ڕه‌ک هه‌ژمار ده‌کرێ.
خۆشبه‌ختانه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه گه‌نجی باشووری کوردستان هه‌نگاوی ڕژدی به‌ره‌و خوێندنه‌وه ناوه و ده‌توانم بڵێم، نه‌وه‌ی له‌دایکبووی کۆتاییی ساڵانی نه‌وه‌ت و سه‌ره‌تای دووهه‌زار، له نه‌وه‌ی کۆتاییی ساڵانی حه‌فتا و نه‌وه‌ی ساڵانی هه‌شتا باشترن. ئاخر من که یه‌کێکم له‌م نه‌وه که‌مخوێنه‌ره و له‌چاو هاوته‌مه‌نی خۆم باڵام، کاتێک له‌گه‌ڵ لاوی نوێ باسی خوێندنه‌وه ده‌که‌م، زۆر که‌یفخۆش ده‌بم، هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌ی من کاتی خۆی له ته‌مه‌نی ئه‌ودا کردوومه و پێی بووبوومه نموونه‌ی چوارده‌وره‌که‌م، بۆ ئه‌م ئاسایییه و زۆرینه‌ی هاوڕێکانی و خۆی، به‌رده‌وام خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبن.
با واز له ڕێژه بێنین و بچینه ناوه‌ڕۆکه‌وه، کتێبه‌کان به‌پێی جۆره‌که‌ی بۆ سه‌ر ئاست و جیاوازیی هزر و خوێندن و ته‌نانه‌ت کاری که‌سه‌کانیش ده‌گۆڕێن. هه‌موومان خوێنه‌ری ڕۆمانین، له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بین، به‌مه که‌سمان نابینه نوخبە، مه‌گه‌ر له‌به‌ر یاساکه‌ی سه‌ره‌وه باسم کرد، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بین هیچ ناخوێننه‌وه، به‌ڵام هه‌موومان خوێنه‌ری زانسته‌کانی سایکۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی نین، ئه‌م خوێنه‌رانه ده‌سته‌بژێری ئه‌م بواره‌ن. هه‌موومان خوێنه‌ری فه‌لسه‌فه و فیکر نین، هه‌موومان حه‌ز له ئه‌نترۆپۆلۆجی و ئایگرۆلۆجی ناکه‌ین. ڕه‌نگه هه‌موویشمان گوێ به کتێبێک نه‌ده‌ین به‌ناوی “بۆرییه ئاوه‌کانی حوکمڕانی” که هه‌ر له ناونیشانه‌که‌یدا دیاره، بابه‌تێکی کارگێڕیی ستراتیژیی ده‌وڵه‌تدارییه و ده‌چێته ناو بواره‌کانی ئابووری و سیاسه‌تیشه‌وه.
ئه‌م کتێبه بۆ توێژێکی کۆمه‌ڵگه‌یه که پێیان ده‌گوترێ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات. بۆیه پێم وایه نووسه‌رێک که ده‌یان کتێبی نووسیوه و هه‌زارانی خوێندووه‌ته‌وه و سه‌دان خوێندنه‌ویشی به‌ینابه‌ین بۆ ئه‌و کتێبانه کردووه که خوێندوونیه‌تیه‌وه، به ئاسانی ناتوانێ خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م کتێبه بکات.
بۆرییه ئاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وانه‌ی پسپۆڕی بواری کارگێڕین و به ئه‌کادیمی تێیدا قاڵ بوونه‌ته‌وه و بڕوانامه‌ی به‌رزیان له‌سه‌ری هێناوه، ڕه‌نگه نوێ نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتدار، به تایبه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردیش له‌ناویدا که به کۆمه‌ڵێ هۆکاری تری ململانێ و حزبایه‌تی پۆستی ئیداریی گه‌وره‌یان وه‌رگرتووه و بابه‌ته‌که دووره له ته‌کنۆکراته‌وه، ئه‌وا کتێبێکی ئاوا به‌و مه‌رجه‌ی ئاماده بن کتێب بخوێننه‌وه، دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگوینه له شاخدا، بگره هه‌نگوینه‌که حازریش کراوه و خراوه‌ته به‌رده‌می، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه بیخوێنێته‌وه و به‌و ئومێده‌ی کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر بکات.
چیمه‌ن ساڵح نووسه‌ری کتێبه‌که خۆی زۆر به هۆشیارییه‌وه ده‌ستی بۆ ئه‌م بابه‌ته بردووه و خۆیشی باش ده‌زانێ ئه‌مه کتێبێکه بۆ توێژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌زموونی خۆی له بواری نووسین، میدیا، کارگێڕی و ڕامیاری ئه‌وه‌نده‌ی فێر کردووه، ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده نین کاتێکی زۆر به خوێندنه‌وه‌ی کتێب خه‌رج بکه‌ن، بۆیه کتێبێکی پڕی به چڕی نووسیوه. ته‌نانه‌ت نووسینی “پێشه‌کی” بۆ هه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێک که ستراتیجیترین شوێنی کتێبه‌که‌یه و هه‌میشه له‌وێ ده‌یه‌وێ خۆی بنوێنێ، نووسه‌ر له‌م کتێبه‌دا له‌و مافه‌ی خۆیشی خۆش بووه و یه‌کسه‌ر به چه‌قی بابه‌ته‌که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات که “نیشتمانسازی”یه.
ئێمه‌ی نووسه‌ران هه‌میشه وا فێر بووین، ناونیشانی یه‌ک وشه‌یی و دوو وشه‌یی، زیاتر بۆ کتێبه سه‌رچاوه‌ییه‌کانه، نه‌ک کتێبی توێژینه‌وه و شیکاریی، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو هه‌ر ناوی کتێبه‌که “نیشتمانسازی” بێت، ئاخر وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که خه‌ریکی بنیاتی بۆرییه بۆ حوکمڕانی که ده‌وڵه‌تسازییه، مه‌غزاکه‌ی بۆ کارێکی مه‌زنتره، ئه‌ویش نیشتمانسازییه.
نیشتمانسازی، بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێیه له دوای تێکه‌ڵبوونی چه‌مکه‌کان که ئیتر ناتوانین به ده‌وڵه‌تێک بڵێین سۆسیالیستی یان که‌پیتاڵی و ئێسته سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی دوای پۆستمۆدێرنیته‌یه، چه‌قی هه‌موو شتێک نیشتمانه، بۆیه بنیاته‌که بۆ نیشتمانسازییه. نیشتمانێک به دروستکردنی ئه‌م بۆرییانه‌ی له کتێبه‌که‌دا باسی کردوون، بۆ هه‌موو بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان، هه‌موو ئاینه‌کان، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به یه‌کسانی، هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان خۆیان تێدا ببیننه‌وه، هه‌موو پله و ئاست و پسۆڕییه خوێنده‌وارییه‌کان… پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م خاڵه بهێنم، پێم وایه وشه‌ی “ئاو” له‌م کتێبه‌دا، مانای قووڵی ناوه‌ڕۆکی بچووک کردووه‌ته‌وه، “بۆرییه‌کانی حوکمڕانی” زیاتر به‌هاکه‌ی ده‌گه‌یاند.
هه‌ڵبه‌ت چیمه‌ن ساڵح بیانووی هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: “ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه، به‌ڕێوه‌بردنی باش، به هه‌مان گرنگی، سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانییه بۆ مرۆڤ.”
کتێبه‌که 184 لاپه‌ڕه‌یه و کۆتایی ساڵی رابردوو، ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی “وشه” چاپی کردووه و له‌و کتێبانه‌یه که فره‌ناونیشانه، ئه‌مه‌یش وا ده‌کات خێرا سه‌رنج ڕابکێشێ، ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر چڕه و پێشبینی ده‌که‌م نووسه‌ر زیاتر له هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی بۆ ده‌ستپێک نووسیبێ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوا کورتی بکاته‌وه، بۆیه وێڕای سه‌رنجڕاکێشیی ناونیشانه‌کانی، ناتوانی وه‌ک کتێبێکی ئه‌ده‌بی، هه‌ر که گرتت به‌ده‌سته‌وه، وازی لێ نه‌هێنی تا ته‌واوی ده‌که‌ی. پڕه له هه‌ڵوه‌سته و خۆم زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کانم لێ تێکه‌ڵ نه‌بێ و مێشکم وه‌ک پێویست وه‌ری بگرێ، زووزوو دامخستووه و دواتر بۆی گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
له‌ژێر ناونیشانی “سه‌ربه‌خۆبوون و پێکهاته‌کانی”، له شوێنێکدا نووسه‌ر ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر وڵاتێک یان هه‌رێمێک گه‌یشته نائاکاریی کارگێڕی و نادروستیی به‌ڕێوه‌بردن، به‌تایبه‌تی ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی، زۆر دروسته باری نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، چه‌ندان یاسای کارا جێبه‌جێ بکات، بۆ خۆبنیاتنانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه کارگێڕییه، ڕه‌گی خۆی به‌رفراوان ده‌کات و ڕیشه‌کێشکردنی تا دێت ئه‌سته‌متر ده‌بێ.”
پێم وایه ئه‌م کابینه‌یه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کارێکی له‌م جۆره‌ی کردووه، ئه‌گه‌رچی ڕای نه‌گه‌یاندووه و یه‌که‌م قۆناغ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، بریتی بوو له ڕاگرتن و سه‌رۆک وه‌زیران له دیبه‌تی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میری گوتی: توانیمان گه‌نده‌ڵی ڕابگرین، قۆناغی دواتر که ئه‌ویش ده‌ستی پێ کردووه و ماوه‌یه‌کی درێژتری ده‌وێ، هه‌ڵکه‌ندنی گه‌نده‌ڵییه له کولتووری حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستاندا، ئه‌مه‌یش به لێپێچینه‌وه و دادگایی‌کردنی گه‌نده‌ڵکاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی سامانی گشتیی بۆ ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م نموونه‌یه‌م بۆیه هێنایه‌وه، به‌رپرسان لێره‌وه ده‌توانن له‌به‌ر هه‌ستیاریی قۆناغه‌که که حکوومه‌ت د‌رکی پێ کردووه و هه‌نگاوی به‌ره‌و چاکسازی ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به یارمه‌تیده‌ری ئامانجه‌کانی حکوومه‌ته‌که‌یان نه‌ک کۆسپ، هه‌ر نیازپاکی کۆتا پێ ناهێنێ، به‌ڵکو خۆڕۆشنبیرکردنیش له نیشتمانسازی زۆر گرنگه و با ئه‌م کتێبه بکه‌نه یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانیان.