ئه‌و ڕۆمانه‌ی له‌به‌ر ئاشکراکردنی حه‌زه سێکسییه‌کانی خانمێک هه‌رای دروست کرد
ئایا ئه‌و ڕۆمانانه‌ی ده‌یخوێنینه‌وه، پڕ نین له بابه‌تی ئیرۆتیک و حه‌زی ورووژاو؟ زۆر جار به ئاسانی بۆشمان ئاشکرا ده‌بێ، ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس ده‌یگێڕێته‌وه، باسی به‌زمه‌کانی ژیانی خۆیه‌تی، که‌چی هێنده هه‌رای دروست نه‌کردووه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ژنێکی نووسه‌ر به زمانی ئیرۆتیک بنووسێ! ئایا نووسینی ئیرۆتیک به‌شێکه له ئه‌ده‌ب و ڕۆمان؟ وه‌ک چۆن له سه‌دان و هه‌زاران به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا ده‌یبینین؟ ئه‌ی که‌واته بۆچی ده‌بێ بۆ ڕه‌گه‌زێک ڕه‌وا بێت و بۆ ڕه‌گه‌زێکی دیکە ناڕەوا؟؟
سه‌لوه ئه‌لنعێمی رۆماننووس و نووسه‌ری سووری، له ڕۆمانی “به‌ڵگه‌ی هه‌نگوین”ـدا، به‌هه‌مان ئه‌و بوێرییه‌ی نووسه‌رانی پیاو، ڕۆمانێکی نووسیوه که زۆرێکی ڕووداوه‌کان به ئاشکرا پێت ده‌ڵێت باسی پێوه‌ندییه سێکسییه‌کانی خۆی، یان ده‌وروپشتی ده‌کات و حه‌زه‌کانی له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر پیاوێکدا که ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵی سێکس بکات، ناشارێته‌وه و به‌وپه‌ڕی هۆنینه‌وه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه.
له‌ناو کورددا، چه‌ندان ده‌قی ئه‌ده‌بیمان هه‌یه که پڕیانه له ئیرۆتیک، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ده‌قه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن و دواتریش چه‌ندان نووسه‌ری گه‌نج زۆر به زه‌قتر چوونه‌ته ئه‌و بواره، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان هێنده بێ په‌رده‌یه، ڕه‌نگه له قاڵبی ئه‌ده‌بی پۆڕنۆ جێی ببێته‌وه که له ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌مجار سه‌ری هه‌ڵدا.
ئامانجی سه‌لوه له‌م ڕۆمانه‌دا ئه‌وه نییه پێت بڵێت ژن چۆن ده‌ورووژێ، به‌ڵکوو ده‌یه‌وێ به زمانێکی نیمچه گاڵته‌جاریشه‌وه، هه‌وه‌سه‌کانی پیاو بخاته ژێر ته‌رازووه‌وه. نووسه‌ری ژن زۆرن که به شێوه‌ی جیاواز ڕه‌خنه‌ی توند له پیاو ده‌گرن، به‌ڵام ئایا هیچی هێنده کاریگه‌ره که ڕه‌خنه له لایه‌نی سێکسی بگریت، چونکه ڕه‌نگه بۆ پیاو له زۆر شتی دیکه بایه‌خدارتر بێت.
ڕه‌نگه سه‌لوا ئه‌م ڕۆمانه‌ی ته‌نیا بۆ خانمان نووسیبێت، چونکه لایه‌نێکی زۆر هه‌ستیاری خۆیان له‌گه‌ڵ پیاودا باس ده‌کات که زه‌حمه‌ته له شوێنی دیکه ئاوا به وردی بیبیستن، ئاخر ئه‌وان هه‌ر له زمانی پیاوه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌یان بیستووه و زۆر جار لێیان ده‌گۆڕێ، ئایا جه‌سته‌ی ئه‌وان ئه‌و که‌ره‌سته‌یه‌یه که پیاو باسی ده‌کات؟
ڕۆمانەکە ساڵی پار توانا حەمەنووری نووسەر و وەرگێڕ کردوویەتی بە کوردی و جوانیش کردوویەتی، ئاخر خۆی لەو بوارەدا ئیشی دیکەیشی زۆر کردووە و خەریکە بڵێم بووە بە بەشێک لە پسپۆڕییەکەی.
هه‌ندێک دێڕی زه‌قی ناو ڕۆمانه‌که:
ـ من (…) ده‌که‌م، که‌واته هه‌م.
– زۆرترین چێژی دوای (…)، باسکردنێتی.
– من له‌گه‌ڵ پیاودا ناخه‌وم، به‌ڵکوو به ئاگا ده‌بم.
– ئه‌و (باسی ژنێکی هاوڕێی) پێویستی به‌وه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێک نوقمی نێو جه‌سته‌ی پیاوێکی بکه‌یت تاوه‌کوو له‌و دۆخه ده‌ربچێت.
ـ سەرەڕای جیاوازیی گۆشەکان، بەڵام ڕوانینمان یەک شتە. گرنگترین خاڵیش، خاڵی بەیەکگەیشتنە!
ـ ئایا ئابڕووچوون لە کردەوەکەدایە یان لەڕاگەیاندنی کردەوەکە؟!
ـ هەر نهێنیەک دوو کەسی تێپەڕاند بڵاو دەبێتەوە. نەخێر، هەر نهێنیەک منی تێپەڕاند بڵاو دەبێتەوە.
ـ پێویستم بەوە نەبوو بگەڕێم بۆ فەتوایەکی شەرعی تاوەکوو لە ساتەکانی گەرمبوونمدا بلکێم بە پیاوەکانەوە.
ـ هەمیشە بە تەڕی دەگەیشتمە لای، یەکەمین شتیش کە دەیکرد، پەنجەی بۆ نێوان قاچەکانم درێژدەکردەوە…
ـ حەوا کاتێک یەکەمجار ئادەم لەگەڵی خەوت، گوتی: ئەمە چییە؟ گوتی: پێی دەڵێن: (…) . حەوا گوتی: زۆرم لەوە بۆ بکە…
ـ باشترین شێوازی که‌وتنی ژن و شوشه‌ی شه‌راب، راکشانه.