كوردۆ شابان
نووسەر، ڕۆژنامەنووس، توێژەر و وەرگێڕ
لە 25/3/1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
لە ساڵانی 1993 تا 1997 لە چەند وڵاتێكی جیا جیا ژیاوە.
لە ساڵی 1997ـەوە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
لە ساڵی 2000ـەوە وتار و شیعر و بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاو كردووەتەوە.
لە ساڵی 2005ـەوە كاری ڕۆژنامەوانی كردووە و تا ئێستە بەردەوامە.
لە چەند دەزگەیەكی میدیایی سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نووسین و دەستەی نووسەران بووە.
خاوەنی سەدان وتار و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانییە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی.
كۆلێژی شەریعەی لە زانكۆی سەڵاحەددین لە شاری هەولێر خوێندووە.
تا ئێستە نۆ كتێبی چاپكراوی هەیە:
١. ڕیفراندۆم/ كۆمەڵەوتار و ڕاپۆرت/ 2018
٢. ڕاستنووسی/ ڕێنوێنیی ڕێنووس، ڕێزمان و خاڵبەندی/ چاپی یەكەم: 2019
٣. ئیمان و گومان/ ڕەخنەی ئایینی/ 2019
٤. دەخوێنمەوە كەواتە هەم/ كۆمەڵەبابەت/2020
٥. نە دەستی پێ كرد نە تەواو دەبێ/ كۆمەڵەچیرۆک/2021
٦. پڕ بە پێست/ كۆمەڵەبابەت/2022
٧. ئەوان چاوەڕێی كازیوەن/ ڕۆمان/ وەرگێڕان/2022
٨. چۆن دەنووسن/ كۆمەڵەبابەت/2023
٩. تاوانی پیرۆز/ ڕۆمان/2024
